بە دیمەن

پارێزەر جان فێرمۆن: دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە تاوانێک ئەنجام دەدات

پارێزەر جان فێرمۆن ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک سێ جۆر تاوانی نێونەتەوەیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات، تاوانی جەنگ، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی و هێرشکردن و گوتی: "بەرپرسیارێتی ئەم تاوانانە تەنها لە ئاستی سەربازییدا نییە، دەوڵەت بەشدارە."

جان فێرمۆن

لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمە داگیرکراوەکان ئەنجامی دەدات، لەگەڵ پارێزەر جان فیرمۆن کە یەکێک لە پارێزەرانی سەندیکای برۆکسل قسەمان کرد.

'بەرپرسانی باڵای تورک بەرپرسیارە'                   

پارێزەر جان فێرمۆن ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سێ جۆر تاوانی نێونەتوەیی ئەنجام دەدات و ئەم تاوانانەی وەها ڕیزکرد: "یەکەم تاوانی هێرشکردن. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستوەردانێکی سەربازییە لە دژی سەروەری وڵاتێکی سەربەخۆ. تاوانی ‌هێرشکردن ڕێگە لە بەردەم هەموو تاوانێکی دیکە دەکاتەوە و ئامانجەکانی خۆی بە دی دەهێنێت.

دووەم تاوان لە دژی مرۆڤایەتی. ئەم تاوانە، بە شیوەیەکی سیستەماتیک دەکرێت و لەبەر ئەمەش بە پێناسەی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی جێ دەگرێت. بە تایبەتی لە شوێنی کوردان، عەرەب نیشتەجێ دەکات و بۆ ئەمەش کۆچ دەسەپێنێت و گۆڕانی دیمۆگرافی لێدەکەوێتەوە.

سێیەم تاوانی جەنگ ئەنجام دەرێت. لێرەدا باسەکە تاوانی جەنگی تاکەکەسی نییە، تاوانی جەنگی فرەلایەنە. هەندێک تاوانی جەنگ هەیە بۆ ئەوەی گەل کۆچبەر بکەن پلانی بۆ دادەنرێت. هەربۆیە هەموو ئەم تاوانانە پێکەوە گرێدراوان".

پارێزەر فێرمۆن ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسیاری ئەم تاوانانەی جەنگ ڕاستەوخۆ دەوڵەتی تورکە و گوتی: "ئەم تاوانە تەنها لە لایەنی سەربازیییەوە ئەنجام نادرێت. بە ڕاستی بە شێوەیەکی سیستەماتیک و پلاندارێژراو  ئەنجام دراون و تاوانی بەم شێوەیە لە لایەن بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتدارییەوە ئەنجام دەدرێت.

'بڕیارەکان کە لە دادگای گەلانەوە دەردەچێت گرنگن'

پارێزەر فێرمۆن کە دۆسێدارە و لە دادگای هەمیشەیی گەلانی ڕۆژئاوا جێی گرتووە، ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیارەکانی کە لە دادگاوە دەردەچن گرنگن و گوتی: "هیوادارم ئەو شتانەی کە ئاشکرامان کردووە وەک تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دانیان پێدا بنرێت. پێویستە ئەم بڕیارە ببێت بە ئامرازێک کە حکومەتەکەمان لە دژی تورکیا هەڵوێست وەربگرێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەو بڕیارانەی لەم دادگایە دەردەچیت ڕەوایەتی بە تێکۆشانمان بدات".

'تێکۆشان کاریگەری دەبێت'

پارێزەر فێرمۆن لە کۆتایی قسەکانییدا گوتی: "نەتەوەیەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی هەیە، بەڵام وەک هەمیشە دەڵێم، هێزەکەی وەک پۆلیسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نییە. لە کۆتاییدا یاسا بە تێکۆشانی گەلان دەپارێزرێت. گەل ئەوانەن کە فشار لە حکومەتەکان بکەن بۆ ئەوەی هەڵوێست وەرگریت، فرۆشتنی چەک ڕابگرێت و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بپچڕێنن. میکانیزمێک کە ڕێز لە یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێت، خۆی بە نەتەوەیەکگرتووەکان نەسپێرێت یان پۆلیسی نەتەوەیەکگرتووەکان. خۆی بە ئیرادەی و  چالاکی گەلان دەسپێرێت".