بە دیمەن

پاوڵ گاڤان: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و پێشەنگایەتی لە پرۆسەی ئاشتی بکات

سیناتۆر پاوڵ گاڤان وتی؛ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و دادپەروەری گەلانی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دەستگیرکراوە و لە زیندانی دورگەی ئیمرڵییدایە. ماوەی ٤٣ مانگە خراوەتە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختەوە و هەموو پەیوەندییەکی بەدەرەوە پچڕێندراوە.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بۆ ئازادی جەستەیی وی دەستپێکراوە. بەمەش لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەی خواستی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوا دەکرێت. لەو بارەیەوە ئەندامی ئەنجومەنی کۆنسەی ئەوروپا و سیناتۆر لە پارتی شین فین، پاوڵ گاڤان لە ساڵوەگەڕی یەکەمی هەڵمەتی ئازادیدا بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و دواکاری خۆی و پارتەکەی بیرهێناییەوە و وتی: "خواستی من و پارتەکەم زۆر ڕوونە. دەبێت حکومەتی تورک، عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات."

سیناتۆر پاوڵ گاڤان سەرەنجی خستەسەر گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە بەردەوامیدا وتی: "هەرجارێک بەشداری ئەنجومەنی پەرلەمان دەبم، دەبینم کوردان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە هەڵوێست وەرگرتنن و داوای ئازادی وی دەکەن، هەموو تێگەیشتووین لەوەی ستەم و ئەشکەنجەیەکەی زۆر لە ئیمراڵیدا بەڕێوەدەچێت. بۆیە دەزانین عەبدوڵا ئۆجالان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و دادپەروەری گەلانی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە."

'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، داواکاری و خواستی ڕوونمانە'

لە کۆتاییدا سیناتۆر پاوڵ گاڤان باسی لە گرنگی پێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و سەقامگیری کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "داوای من و پارتەکەشم ڕوونە، دەبێت حکومەتی تورک عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات. پێویستە ڕێگەیی پێبدات پێشەنگایەتی لە ئاشتی و دادپەروەری بکات. دەبێت بانگەوازی ئازادی وی لە جیهاندا دەنگبداتەوە."