لە٧٨ ــەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاولۆ پینهیرۆ سەرۆکی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە سوریا قسەی کرد و ڕایگەیاند، شەڕی سوریا لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە خراپترین ئاستی خۆی، بۆ خەڵکی مەدەنی کارەساتی بەخۆیەوە هێنا. پینهیرۆ وتی: قورسترین شەڕی چوار ساڵی ڕابردوو لە سوریا ڕوودەدات، لە وەڵامدانەوەکامدا دیسان خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن.
پاولۆ پنهیرۆ کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ئەکادیمیای سەربازیی حومس کە لە 5ی ئۆکتۆبەر هێرشی کرایە سەر بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، دوای ئەو هێرشانە حکومەتی سوریا ئیدلبی بۆردومان کرد و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
پنهیرۆ ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بوردومانێکی زۆری دەست پێکردووە و ڕایگەیاند، "لەم هێرشانەدا وێستگەکانی ئاو و کارەبا لەناوچوون، ئەمەش کاریگەری لەسەر سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی دروست کردووە".
هەروەها دەست نیشانی کرد کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێویستە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ لە سوریا بهێنێت.