ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە بۆریدۆخ

گەلی کورد و هاوڕێکانی لە بۆریدۆخ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لە شاری بۆردۆیخی فەرەنسا گەلی کورد و دۆستەکانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان  کرد.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە پلاسی دی لا بۆرس کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بە زمانی فەرەنسی سەبارەت بە گۆشەگیری خوێنرایەوە و باسی گۆشەگیریەکان کرا.