ڕێپێوانی ئازادی لە شاری شتوتگارت لە سێهەم ڕۆژیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد' بەڕێوە دەچێت، گەیشتە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا.
ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد' بەڕێوە دەچێت، گەیشتە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا.
ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە ١٠ی شوبات لە شاری هایلبرۆنی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و بە بەشداریی گەنجانی ئینترناسیوناڵ و کورد لە زۆربەی شارەکانی ئەوروپاوە بەرەو شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە.
لە سێهەم ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا چالاکوانان بەیانی زوو لە وێستگەی شەمەندەفەری شتوتگارت (HBF) کۆبوونەوە.
چالاکوانان لە ماوەی ڕۆژدا ٢١ کیلۆمەتر بە ناوەندی شاردا ڕێپێوان دەکەن و بە شەقامە قەرەباڵغەکانی شاردا تێدەپەڕن و بەرەو شارۆچکەی بۆبلینگەن بەڕێدەکەون.
لە دانی ئێوارەدا دەگەنە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) لە شاری بۆبلینگەن، لەوێ سیمینارێک لەسەر "ژنانی گەنج و ڕەگەزی کۆمەڵایەتی" بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی چوارەم: پێنجشەممە ١٣ی شوبات
لە ٨:٠٠ بەیانی لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئافێنبۆرگ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و ڕێپێوانێکی ١٩ کیلۆمەتری بەرەو ناوەندی شاری ئافێنبۆرگ بەڕێوەدەچێت. ڕێکخستنی ڕۆژی چوارەم لەلایەن گەنجانی ئینترناسیوناڵیستەوە ئەنجام دەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ سیمینارێک لەسەر تەوەری "تێکۆشانی نێونەتەوەیی" کە لەلایەن ئینترناسیۆنالیستەکانەوە پلانی بۆ دانراوە، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە لار بەڕێوەدەچێت و لەوێ باس لە بیرۆکە و گفتوگۆی هاوبەش دەکرێن.
ڕۆژی پێنجەم: هەینی ١٤ی شوبات
کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی لە پارکی گۆڵفی دیتنباخ لە شاری فرایبۆرگ گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی ٨ کیلۆمەتر بە شەقامە قەرەباڵغەکانی شارەکەدا ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. لە دانی عەسردا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری فرایبۆرگ لە پرۆگرامی "خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەرایەتی" کۆدەبنەوە.
ڕۆژی شەشەم: شەممە، ١٥ی شوبات
کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی بە پاس بەرەو ستراسبۆرگ و شوێنی دەستپێکردنی ڕێپێوانی ناوەندی لە گەڵ جەماوەر یەکدەگرنەوە.