پەیامی سەرەخۆشی کەجەدەکە-ئەوروپا سەبارەت بە کۆچی دوایی خاڵۆ ئەمین
کەجەدەکە-ئەوروپا بە بۆنەی کۆچی دوایی خاڵۆ ئەمین کە ساڵانێکی زۆر لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا تێکۆشانی کردووە، پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کەجەدەکە-ئەوروپا بە بۆنەی کۆچی دوایی خاڵۆ ئەمین کە ساڵانێکی زۆر لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردستاندا تێکۆشانی کردووە، پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کەجەدەکە-ئەوروپا پەیامێکی سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی خاڵۆ ئەمین، یەکێک لە کەسایەتییە گرنگ و بەڕێزەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی بڵاوکردەوە.
لە پەیامی سەرەخۆشی بۆ خاڵۆ ئەمین کە ٢ لە ڕۆڵەکانی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا شەهید بوون، هاتووە: "خالۆ ئەمین لە تێکۆشانی ئازادیدا ڕەنجی زۆریداوە و باوکی ٢ شەهیدی کوردستانە. خاڵۆ ئەمین، ماندوونەناسانە، لە پێناو گەلەکەی بەردەوام ئامادەی تێکۆشان بوو و ٢ لە ڕۆڵەکانی شەهیدی کوردستانن.
خاڵۆ ئەمین یەکێک بووە لەو کەسایەتییە گرنگ و ڕێزدارانەی کۆمەڵگەی ئێزیدی و لە هەموو چالاکییەکانیدا بە دڵ و گیان تێکۆشانی دەکرد و قەد خۆی لە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکان بەدوور نەدەگرت. خاڵۆ ئەمین لە نێو کۆمەڵگای ئێزیدیدا خۆشەویست و ڕێزی لێدەگیرا، بەڕاستی کۆچی دوایی بەڕێزییان زۆر خەمگینی کردین.
خاڵۆ ئەمین وەک کەسێکی دڵسۆز خاوەن ئیرادە و فیداکار هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا یادی بەزیندوویی دەمێنێتەوە. بە ناوی کەجەدەکە-ئەوروپا، جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خاڵۆ ئەمین بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم گەلی کورد دەکەین."