پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم لە پاریس بە رێپێوانێک شەرمەزارکرا

لە ناوچەی گریگنی سەر بە پاریس بە پێشەنگایەتی گەنجان رێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا و پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزارکرا.

لە ناوچەی گریگنی سەر بە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، رێپێوانێک سازکرا.

گەنجان لە کۆمەڵەی کولتوری گریگنی تا شارەوانی گریگنی بە دروسمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن' رێپێوانیان کرد و دواتر راگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

گەنجان بە وتنی "ژیانێکی بێ رێبەرایەتی لەئێمە حەرامە' جەختیان لەوەکردەوە کە تا لێپێچینەوە و حیسابپرسینەوە لە دەوڵەتانی پیلانگێڕ بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

گەنجان چالاکیەکەیان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "گەنجان فیدایی ئاپۆن" بەکۆتا گەیاند.