پیسبوونی هەوا لە ئێران: قوتابخانەکان داخراون، فەرمانبەران لە ماڵەوە کار دەکەن
لە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی زۆری پیسبوونی هەوا، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێوشوێن دادەنرێت. بەهۆی خراپی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر تاران و شارەکانی دیکە، قوتابخانەکان داخران.
لە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی زۆری پیسبوونی هەوا، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێوشوێن دادەنرێت. بەهۆی خراپی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر تاران و شارەکانی دیکە، قوتابخانەکان داخران.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی ئێران ئیرنا، حکوومەت بڕیاری داوە کە ڕۆژی چوارشەممە باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەکانی تاران وانەی پۆلەکان ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
پیسبوونی کەش وهەوا کاریگەری لەسەر نزیکەی نۆ ملیۆن کەسی دانیشتوانی تاران کردووە کە شارەکەی کردووتە ژێر هەورێکی خۆڵەمێشیەوە. ئەم دۆخە کەش ناسییە بەناوی "هەڵگەڕانەوەی گەرمی" ناسراوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە نێوان مانگەکانی تشرینی دووەم و شوباتدا ڕوودەدات.
هەوای سارد لە بەرزاییی ئاسمانەوە ڕێگری دەکات لە دەرچوونی هەوای گەرم و پیس کە ئەمەش پیسبوونی هەوا پەرە پێدەدات.
ڕەوشی تاران ئاوارتە نییە؛ هەروەها شارە گەورەکانی وەک مەشهەد، ئەسفەهان و ئەهوازیش دەگرێتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شاری ئەحوازی ناوەندی شاری خوزستان و لە شاری ئیسفەهان قوتابخانەکان داخراون.
ئاژانسی کەشناسی ئێران پێشبینی دەکات کە "کەڵەکەبوونی مادە پیسەکان" کاریگەری لەسەر تاران دەبێت و ئەمەش تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.
پیسبوونی هەوا لە ئێران ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٤٠ هەزار کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی، ئۆتۆمبێلی گەورە، ماتۆڕسکیل، پاڵاوگەکان و کێڵگەی گەرمی سەرچاوەی سەرەکی ئەم پیسبوونەن.