روسیا: ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ ئاسان نابێت

وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند؛ هەڵبژاردن لەسەر بەرپرسانی سۆید و فینلاندایە، بەڵام دەبێت ئەوان ئاگایان لە دەرئەنجامەكانی ئەو بڕیارە بن بە تایبەتی لەسەر پەیوەندییە دوو لایەنەكان و بەگشتی لەسەر پێگەی ئەمنی ئەوروپا.

روسیا لەسەر بەردەوامبوونی هێرشی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆکراینا جارێكی تر لەسەر بەرفراوان بوونی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا هۆشیاریدا و هەڕەشەی لەهەر دوو وڵاتی سوید و فینلاند كرد، كە ویستی بەشداربوونیان لەناتۆدا هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رۆژی هەینی ١٥ی نیسان سەرەڕای هۆشیاركردنەوەی دووبارە لەسەر دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكانی بەشداربوونی وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ناو هاوپەیمانیی ناتۆ و ئەم هەڵگەڕانەوەشی وەكو هۆكاری سەرەكیی قەیرانی باكوری ئەوروپا و گۆڕكردن و پێكدادانی نێوان رۆژئاوا و روسیا لەسەر دۆسیەی ئۆکراینا بەناوكرد.

دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكانی بەشداربوون لەناتۆدا

ماریا زاخارۆڤا وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بیاننامەیەكدا رایگەیاند:"هەڵبژاردن لەسەر بەرپرسانی هەر دوو وڵاتی سوید و فینلاندایە، بەڵام دەبێت ئەوان بەگشتی لەسەر دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكان و بەتایبەتی لەسەر پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوانمان و بەگشتی لەسەر هەیكەلەی ئەمنیی ئەوروپاش ئاگادار بن".

ژ.ت