ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا هەڵسەنگاندنی لەسەر پرۆسەکە کرد.
سەبری ئۆک دیاری کرد ڕێبەر ئاپۆ بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد لێدوانی ئەرێنی خستەڕوو، بەڵام ئاکەپە بە جددییتەوە نزیکی پرۆسەکە نەبووەتەوە و گوتی: "عومەر چەلیک چەند ڕۆژ پێش ئێستا گوتی، سەودای نییە، دانوستان نییە، سازش نییە. ئەی مەگەر ناپرسن چی هەیە؟ تەنها دەڵێن با پەکەکە چەک دانێت، ڕێبەر ئاپۆ بە پەکەکە بڵێت چەک دانێن. ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠١٣ و ئێستاش هەمان شت دەڵێت؛ گەر ئازاد نەبێ، گۆشەگیری سەخت لانەبرێت، گەر هەلومەرجەکان نەگۆڕدرێن، ئەوا هیچ هەنگاوێک نانرێت. گەر دەوڵەتی تورک، ئاکەپە بیانەوێت شتێک بکەن، یانی مانایەک دەدەنە چارەسەری دیموکراتیکی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەنجێکی مەزنەوە ئافراندوویەتی، ئەوا دەبێت بە جددییەتەوە نزیک ببنەوە. دەبێت بە جدییتەوە نزیکی پرسی کورد ببنەوە، کە ساڵانێکە ئێش و ئازاری زۆری بە کوردان داوە و تورکیایشی تەنگەتاوکردووە."
سەبری ئۆک سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) لە دژی ڕۆژئاوای و هێنایە زمان لە بەنداوی تشرییندا بە دڕندەترین شێوە ژن، منداڵ و کەسانی مەدەنی تۆپباران دەکرێن و شەهید دەکرێن. سەبری ئۆک دەستنیشانی کرد پشتگیری دەدەنە ڕۆژئاوا کە بەرگری لە بەها مرۆڤایەتییەکان کرد لە بەرانبەر چەتەکانی داعش، سەبری ئۆک بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد.
چاوپێکەوتنەکەی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک بەم شێوەیە:
" شاندی دەم پارتی چاوپێکەوتنی دووەمی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدا. لە لایەکەوە بۆ چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ لە هەوڵداندایە، لە لایەکی دیکەوە زهنیتەت و نزیکایەتی ئاکەپە کە دەڵێت، 'سەودای و سازش نییە، چەک دانێن' لە ئارادایە. ئێوە ئەم چاوپێکەتنەی کۆتایی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا چۆن دەبینین؟ هەروەها زهنیەت و نزیکایەتی دەسەڵاتداری چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
چەند ڕۆژ پێش ئێستا عومەر چەلیکیش قسەی کردبوو. گوتی، 'سەودایی نییە، سازش و دانوستان نییە، پێویستە پەکەکە چەک دانێت.' زهنیەتێک کە هەبوون و مافی کورد ڕەتدەکاتەوە، تۆڵە کردنەوە لە ئارادایە. لە مێژوودا زهنیەت وەک زهنیتەتێکی قڕکەر ڕۆڵی گێڕا. کۆمەڵکوژی، تواندنەوەی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەبرد. عومەر چەلیک، ئاکەپەش باش دەزانن کە پرسی کورد بنەڕەتی ترین و مێژوویترین پرسی تورکیایە. گەر پرسی کورد نەبوایە دۆخی تورکیا جیاواز دەبوو. ئەو زهنیەتە بووە هۆکاری نەک سەد ساڵ، زیاتر لەوەش گەلی کورد ئازار و ژانی زۆر بچێژێت. چ کۆمەڵکوژی، چ قڕکەری، چ سەرگوم کردن، چ بە وێرانکردنی هەزاران گوند بووە بەوەی گەلی کورد لەو ئازاردا بژێت. کاریگەری ئەمە زۆر لەسەر تورکیا کەوتووە. گەر لەمڕۆدا دەوڵەتی تورک لە نێو پەشێوێیەکی زۆردایە و لە بەرانبەر سیستەمی نێونەتەوەی ئاوا داچەمیوە، کۆمەڵگەی تورکیا لە ڕووی ئابووری، سیاسی و دەروونییەوە لە کێشەی گەورەدایە، هۆکاری هەموو ئەمانە چارەسەرنەکردنی پرسی کورددە. گەر هەمان زهنیەت دووبارە بکرێتەوە، ئەوا هەمان دەرنجامی لێ دەکەوێتەوە. بێگومان ئەمە بە مەترسی دەبینین. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەم زهنیەتە هەمووکاتێک خواستی بووە بەشێوەیەکی دیموکراتیک، سیاسی و دانوستاندن پرسی کورد چارەسەر بکات. گەر بیرتان بێتەوە جاری یەکەم ئۆزال ویستبووی لەم پرسە تێبگات و جددیانە نزیکی بابەتەکە دەبوو. بەڵام چی بەسەر ئۆزالدا و چۆن ژیانی لە دەستدا، ڕوونە دەزانرێت. ئەو سەردەمە بەڕێز جەلال تاڵەبانی کەوتبووە نێوانگیری و ڕێبەر ئاپۆیش بەڕاستی دەیویست پرۆسەکە پێشکەوێت. دوای ئەوە قۆناغێکی سەختی بێ ئەخلاقی لە بەرانبەر گەلی کورد و پەکەکە بەڕێوەبردرا. پەکەکەیش بە هەموو شێوەیەک بە ئیرادەیەکی بەهێز و ڕوحێکی فیدایانەوە بەرەنگار بووەوە.
ساڵی ٢٠١٣ جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆ ویستی چارەسەرییەکی سیاسی و یاسایی دەستپێبکات. دەوڵەتی تورک و ئاکەپەش بە جۆرێک بەشدرابوون. ئەو سەردەمە باسی لە چەند شتێکی کرد. گوتی، 'دەبێت پەڕلەمانی تورکیا ئەم بابەتە بخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە. دەبێت کۆمیسیۆنێکی پێویست دامەزرێنرێت. دەبێت لە بواری یاساییدا گۆڕانکاری دروست بکرێت. وە شتی هەرە گرنگیش دەبێت ئەم پرۆسەیە یاسایی بێت و پەسەند بکرێت.' هەتا ڕێبەر ئاپۆیش گومانی هەبوو، کاتێک شاند دەچووە چاوپێکەوتن، هۆشداری پێدەدان. دەیگوت، 'گەر ڕەوایەتییەکی یاسای دروست نەکرێت، لە داهاتوودا بۆی هەیە ئێوە بگرن و بتانخەنە زیندانەوە.' هەروایش بوو. لە ئستادا دەبینین دیسان شتێکی ئاوا لە ئارادایە. عومەر چەلیک دەڵێت، 'سەودای نییە، دانوستان نییە.' ئەی باشە چی هەیە؟ تەنها دەڵێن، 'با پەکەکە چەک دانێت.' دەڵێن، 'با ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی بکات و پەکەکە چەک دانێت.' ڕێبەر ئاپۆ لەساڵی ٢٠١٣ و ئێستاش دەڵێت، 'گەر ئازاد نەبێت، هەلومەرجی نەگۆڕدرێت، گۆشەگیری سەخت لانەبرێت، بە ئاسایی و ئازادانە نەژێت، بەم جۆرە کارەکانی بەڕێوەنابات، هیچ هەنگاوێک نانرێت.' بەڕاستی پێویستە دەوڵەتی تورک جددی بێت. لە کۆتا قسەکانییدا ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'هەڵدەدەم و دەمەوێت ئەو کۆت و بەندانەی لە پێی تورکیادایە لایانبەرم. دەمەوێت پێشی تورکیا بکەمەوە. با تورکیا دیموکراتیک بێت و نەبێتە هەڕەشە لەسەر دەوروبەرەکەی. یان لە بەرانبەر هێزە نێونەتەوەییەکاندا بێ ئیرادە نەبێت. کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و باوەڕ بەخۆبێت. چ گەلی کورد، چ گەلی تورک با هەمووی بە ناسنامە، کولتوور و ئاینی ئازاد و لە پێکەوە ژیانی دیموکراتیکدابێت.' ڕێبە ئاپۆ دەڵێت دەمەوێت ئەمە بکەم. گەر ئاکەپە خۆی بە دووردەگرێت، گەر بەو شێوەیە شمشێرەی بجوڵێنێت، نە ژیر و نە جدییە. هیچ خزمەتێک بە چارەسەری ناکات. بۆیە پێش هەمووشتێک ئاکەپە جددی بێت. تا ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، تا ئەوەی بتوانێت لە هەلومەرجی ئازاد، دۆخێکی ئاساییدا کارەکانی بکات، بتوانێت لەگەڵ هەڤاڵانی خۆی و دەم پارتییدا، لەگەڵ کەسایەتییەکانی دیکەدا چاوپێکەوتن و گفتوگۆبکات و ڕۆڵی مێژووی خۆی بگێڕێت و پێشی تورکیا بکاتەوە. خواستەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر مەعقوڵ و بەجێیە. دیموکراتیکبوونی تورکیایە، پێشخستنی دیموکراسییە. مەگەر کەسێک هەیە خۆی بە مرۆڤ دانیت و گرێدراوی بەها مرۆڤایەتییەکان بێت، دەتوانێ لە دژی ئەم خواستە بوەستێتەوە؟ نازانین ئاکەپە چەندە نزیک و دووری ئەمەیە؟ بەڵام ئەو شتەی دەیکات نەرێنییە.
ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٠١٣یش گوتی، 'دەمەوێت ڕۆڵ بگێڕم، کار بکەم، ڕیسک بکەم. دەمەوێت گەلی تورکیا و گەلی کورد دیموکراتیک ببێت، لە پێکەوەژیانی ئازاددا بن. بەڵام دەوڵەتی تورک وەک پێویستی و بیانوو لە من دەڕوانێت. جددی نییە.' نامانەوێت هەمان شت دووبارە بێتەوە. بەڵام گەر دیسانەوە وەک ئامراز و بیانوو نزیکی ڕێبەر ئاپۆ ببنەوە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت هەنگاو بنێت و هەموو شتێک تێک دەدات. بۆیە دەبێت دەوڵەتی تورک جددی بێت و ببێتە وەڵامدەرەوەی ڕێبەر ئاپۆ. ئێمە و گەلی کورد و دۆستانیش دەزانێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرییەکی دیموکراتیک و بە شکۆ چی بڵێت و چ هەنگاوێک بنێت، دڵنیایی تەواومان هەیە کە شتی پێویست دەڵێت و هەنگاوی پێویست دەنێت. بەدەرلەمە هیچ ڕوانگە، هەڵوێست و لێگەڕینێکی ڕێبەر ئاپۆ نابێت. هەموویشی بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ئازادی گەلی کوردە. وەک ڕێکخستن و گەلی کورد گرێدراوی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ڕۆڵەی دەیەوێت بیگێڕێت و هەموو هەڵوێستێکیین. هەموو کاتێکیش وا دەبێت. بەڵام دەبێت دەوڵەتیش تێبگات. جگە لە دەوڵەتیش، کەسایەتی و ئەو دامەزراوانەی کە خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرانبەر ئایندەی کۆمەڵگەی تورکیا و گەلی کورد دەبێت ڕۆڵییان هەبێت هاندەری پرۆسەکە بن. دەبێت دەنگیان هەڵبڕن. یانی بۆئەوەی ڕوانگەیەکی دیموکراتیک لە دژی ئەم زهنیەتە قڕکەر و نکۆڵیکەرە دەرکەوێت پێویستە تێکۆشان بکرێت. لە ئێستا دەبینین، بەم دوایە قەیومییان سەپاند بەسەر شارەوانی سێرتدا. هەروەها خەباتکارانی ڕاگەیاند دەستگیرکران. ئاوا ترس لەسەر کۆمەڵگە دەسەپێنن. ناهێڵن سیاسەتی دیموکراتیکی کورد هەناسە بدات و بە هەموو شێوەیەک فشار و شەڕی دەروونی دەکەن. هەروەها لە ڕۆژئاوا ٢٤ کاتژمێر شەڕ هەیە، بە شێوەیەکی نائەخلاقی و بە بێ ئەوەی پێڕەوە نێونەتەوەییەکان لەبەرچاو بگرن لە بۆردوومانکردندان. مەدەنی، منداڵ و ژن شەهید دەکەن. لە لایەکی دیکەوە دەویسترێت پەرە بە پرۆسەیەک بدرێت. ئەمانە لەگەڵ یەکدا نایەنەوە. گەر ژیری گەلی کورد و مرۆڤایەتی بگێڕن، ئەوە ژیرن. گەلی کورد قوربانی زۆری داوە و ئەزمووندارە. پەکەکەیش بەو شێوەیە. کەس ناتوانێت وەک بیانوو و ئامراز نزیکی ڕێبەر ئاپۆ ببێتەوە. پێویستە ڕێزدار و جددی بن. ڕێبەر ئاپۆ جددییە. ئەوەی دەیڵێت ڕاستە و ڕێبەر ئاپۆ درووستە. پێویستە موخاتەبەکانیشی بەم شێوەیە بن. با ببێتە شتێکی مێژووی. گەر وەک ٢٠١٣ و ئەزموونەکانی پێش ئەوە، دیسانەوە دووبارە بێتەوە، شکستێکی گەورەی مێژووی درووستەبێت. دەبێت وەک تەڤگەر و گەلیش ئەم ڕاستییە ببینین. بێباکانە نزیکی ئەم پرۆسەیە نەبینەوە. ڕێبەر ئاپۆ چەندە جددی بێت، دەبێت ئێمەیش بەوشێوەیە بین. بەم شێوەیە بین پرۆسەکە پێش دەکەوێت. نابێت هیچ کاتێک سست و غافڵ بین. لە هەموو کات و شوێنێک تێکۆشانمان بڵند بکەین و بەردەوام بین. هەڵمەتی جیهانی ئازادی بەردەوام بێت و لە هەموو جێگەیەکی جیهان گەشە بکات. دەبێت خەباتی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێشبخرێت. هەروەها تەڤگەرمان ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. گەر بەم شێوەیە بێت، دەوڵەتی تورک جددییەت، ماتەوزە، ئیرادە و تێکۆشانمان ببینێتەوە، هەروەها دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزبێت، پرۆسەکە پێش دەکەوێت. هەموو شتێک بە جەختکردنەوە لە ڕاستییەکانەوە پەیوەستە. لە هەموو ڕوویەکەوە پەیوەستە بە بەرفراوانکردنی تێکۆشانەوە.
لە لایەکی دیکەوە، دەبینین،دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک هیچ هەوڵێکی نیاز باشییان نییە. بۆ نموونە لە لایەک هاکان فیدان وەزیری دەرەوە لە بەغدایە، ئیبراهیم کاڵن لە دیمەشقە. ئارمانج و ئامانجیان لەم هەوڵدانانەدا چییە؟ چ پلانێک لە ئارادایە؟
هەروەک ئێوە دەڵێن نیازێکی باش نییە. بێ گومان بەم شێوەیە. دەوڵەتی تورک هەلپەرستە. دەیەوێت دیسان هەندێک دەرفەتی دیکە بەکاربهێنێت. پرۆسەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە. لە حەماس و فەلەستینەوە دەستی پێکرد، لە حزبوڵا و لوبنان درێژەی پەیدا کرد. دواجار ڕژێمی ئەسەد لە سوریا ڕووخا. ئەوانیش بەپێی خۆیان دەیبینن و شیکاری بۆ دەکەن. ئەوان پرسیار دەکەن کە ئەم پرۆسەیە بەرەو کوێ دەڕوات. هەروەها پێشبینی دەکەن عێراق دەگرێتەوە. تەنانەت وا بەراوەرد دەکەن ئێرانیش دەگرێتەوە. ترسێکیان هەیە. هەندێکیان نیگەرانن. دەڵێن چی بکەین کۆتایی بەم کارە بێنین. گوشار دەخەنە سەر عێراق. هاکان فیدان بۆ ئەم مەبەستە دەچێتە عێراق و دەیەوێت لە گەڵیان ڕێککەوتن بکات. هەروەها لە ڕاگەیاندنەکانیانەدا دەرکەوتووە. بە بەرپرسانی عێراقی دەڵێ، تەمەنناتان لێدەکەم پەکەکە بخەنە لیستی تیرۆرەوە. بە واتایەکی یانێ هەستان و دانیشتنیان لەسەر لەناوبردن و نەهێشتنی پەکەکەیە. هاکان فیدان بۆ ئەم مەبەستە چووەتە عێراق. ترسیان هەیە. لە گەڵ ئەوەش دەڵێت 'پەکەکە بۆ ئاسایشی عێراق هەڕەشەیە'. بە تورکی دەڵێن 'یاوز هرسز، کوردەکان دەڵێن 'دزی خاوەن ماڵ'. وا خاکی عێراق و باشووری کوردستان داگیر دەکەن و بەهەزاران هێزیان تێدا بڵاو کردووتەوە و سەربازگەکان دروست دەکەن و ٢٤ کاتژمێر بۆردومان دەکەن و لە لایەکی تریشەوە دەڵێن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق. ئەمە دووڕوویەتی و بێ ئەخلاقییە. ڕەنگە عێراقیش هەست بەمە بکات. بەڵام عێراق ناتوانێت بە ئیمتیازێک هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنێت.
دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ئەنقەرە و بەغداوە چۆن بەکاریانی هێنا؟ ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی عێراق لەمەوە زۆر شت تێگەیشتووە. تورکیا دەیەوێت عێراق و باشووری کوردستان وەک هاوبەشی خۆی بەکار بهێنێت. ئەو تەنها بیر لە ستراتیژی خۆی دکاتەوە. دەبێت بیر لەوە بکاتەوە لە سوریا چی ڕوویدا، پێویستە دەیەوێت ئامادەکاری خۆی دەکات. لەسەر ئەم بنەمایە دەیانەوێت گوشار بخەنە سەر عێراق. عێراقیش هەموو شتێک دەیبینێت. بۆیە ئێمە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە عێراق دەبێت دەستبەرداری ئەو باجدانانە بێت بە تورکیا و وەکوو دەوڵەتێکی خاوەن ئیرادە لە سەر بەرژوەندی خۆی مامەڵە بکات. سەرەتا دەبێ بپرسن: چ کارێکتان لە بەعشیقە هەیە کە سەربازەکانتان لەوێ جێگیر کردووە؟ پەکەکە لەوێ نییە. ئێوە و هێزەکانتان چ بازرگانییەکتان لەسەر خاکی دەست پێکردووە؟' مەترسی سەرەکی دەوڵەتی تورکە. دەبێ بەم شێوەیە هەڵوێستیان هەبێت. هاکان فیدان دەیەوێت بەکاریان بهێنێت. بیر لەوە دەکاتەوە کە چۆن دەتوانێت گوشار بخاتە سەر پەکەکە و لەوبارەوە لە عێراق ئیمتیاز وەربگرێت. ئیبراهیم کاڵن بە هەمان شێوە، لە سوریا هەمان کار دەکات، لەگەڵ هەتەشە و جولانی. بە واتایەکی تر ئەگەری ئەوە هەیە ڕۆژاوا و دیمەشق کۆببنەوە، یان بتوانن بە شێوەیەکی سیاسی کێشەکانیان چارەسەر بکەن. بەڵام دەوڵەتی تورک کاتێک ئەگەرێکی لەو شێوەیە دەبینێت، یەکسەر ناڕەزایەتیەکانی ئاشکرا دەکات.
هەروەها دەوڵەتی تورک دەیەوێت گوشار بخاتە سەر دیمەشق. دەڵێ نابێ لەگەڵ کورد و ڕۆژاوا دانوستان و کۆبونەوە ئەنجام بدەن. بەو شێوەیە ڕایان دەهێنێت. دەیەوێت دیمەشق بەکار بهێنێت. دەیەوێت بەهەمان شێوەیە ئێستا نائارامییەکانی ڕۆژاوا بەردەوام بێت. هەروەها هەندێک ئارگیومێنت لە دیمەشق بنیات دەنێت و دەڵێت پەکەکە لە ڕۆژاوایە و ئەوان تیرۆریستن. هەموو جیهان دەزانێت بە پێی چ یاسایەکی نێونەتەوەیی سوپای نیشتیمانی سوریا SNA هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاوا. دەوڵەتی تورک پشتیوانیان لیدەکات و بۆ پاڵپشتی ئەوان شەڕ لەگەڵ ڕۆژاوا دەکات. لە لایەکی دیکەوە دەڵێن، 'ئێمە بەساڵانە هەتەشە بەخێو دەکەین، پارەی بۆ دابین دەکەین و هتد'. هەروەها دەڵێن دەبێت لە ئێستا بەدواوە تەرکیزمان لەسەر ئایندەی سوریا بێت، چ لەڕووی ئابوری و چ لەڕووی سیاسییەوە. ئەوان لە حاڵەتێکی وەهمدان. بەڵام زلهێزه جیهانییەکان قەد ڕێگه بەوە نادەن تورکیا وەک سعوودیه یان دەوڵەتە عەرەبییەکان له سووریا قسه و نفوزی هەبێت. دەوڵەتانی عەرەبی باش ئاگاداری ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون و لێی ناڕازی بوون . بۆیە ئەوان نایانەوێت تورکیا لەسەر سوریا کاریگەری هەبێت. هەروەها دەوڵەتی تورک لە ڕووی سیاسەت و ئابوورییەوە دەرفەتی ئەوەی نییە ڕۆڵێکی هاوشێوەی سعودیە و دەوڵەتە عەرەبییەکان لە ئەستۆ بگرێت. لەوانەیە دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە دوور نەبن لە دەوڵەتی تورک. بەڵام وەک شوناس و کولتوور کۆمەڵگایەکی عەرەبییە و پەیوەندیی بە وڵاتانی عەرەبییەوە هەیە. بۆیە بۆ دەولەتی تورک زەحمەتە بتوانێ بەرژەوەندییەکانی لە سوریا بە ڕێکخستن بکات و لەداهاتووی سوریادا ڕۆڵێکی وەهای ببێت.
ڕاگەیاندن دەتوانێت چ ڕۆڵێکی ئەرێنی لە پەرەپێدانی پرۆسەکەدا بگێڕێت؟ لەم پرۆسەیەدا ئایا ئەو زمانەی لە ڕاگەیاندندا بەکار دێت خزمەت بە چارەسەری دەکات یان کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە؟
لەسەدا ٩٠ ڕاگەیاندن و چاپەمەنی گرێدراوی حکومەتە. جا چ ڕادیۆ، تیڤی، ڕۆژنامە، یان هەر دەزگایەکی تری ڕاگەیاندن بێت، هەمووی گرێدراوی ئاکەپەیە. هاوکات پارتێکی ئۆپۆزسیۆنیش پشتیوانییە. لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیاندنی ئازاد هەیە. کەواتە سێ هێڵ هەیە. یەکێکیان هێلی ئاکەپەیە، یەکێکیان ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و یەکێکیان چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ئازادە. ئێستا مرۆڤ لە چاوی لێدەکات لە زمانی ڕاگەیاندنەکانی ئاکەپەوە بەس ژەهر دەڕژێت. لەوانەیە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هەندێک گرنگیدان هەبووبێت، بەڵام بەگشتی وا نییە. نە زمانێکە و نە بیرکردنەوەیەک کە کۆمەڵگا بتوانێت بە ڕوونی لێی تێبگات و بە ئەرێنی وەریبگرێت. بەردەوام ڕەشکردنەوە، لەناوبردن و نکۆڵیکردن هەیە. بەتەواوی وەک هێزێکی دەسەڵات بەکاردەهێنرێن. ئەم کارانە هیچ شتێکی ئەرێنی لێ ناکەوێتەوە. لەوانەیە لە هیچ شوێنێکی جیهان شتێک بە ناوی چاپەمەنی ئازاد نەبێت. بەڵام هەندی پێوانی خۆیان هەیە. هەروەها هەندێک ناوەندی بەناوبانگ وەک بی بی سی و ڕۆیتەرز هەیە. تا ڕادەیەک خۆیان بە ئازاد دەبینن. بەڵام لە تورکیا لە سەدا ٩٠ گرێدراوی ئاکەپەن. گرنگ نییە چ کەناڵێک سەیر بکەیت، سەیری کام ڕۆژنامە بکەیت، دەبینیت کە تەنها باسی ئەوە دەکەن کە ئاکەپە چی وتوویەتی و دەیەوێت چی بکات. دژی ئیرادەی گەلی کورد و هێزە دیمۆکراتیکەکان ژەهر دەڕێژن. ئەمە خزمەت بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای تورکیا ناکات. دەبێتە هۆی ئەوەی ناکۆکییەکان قووڵتر بێتەوە. ئەمە چارەسەر نییە. پێویستە واز لەم کارانە بهێندرێت. دەتوانن جار جار ڕەخنە بگرن و نیگەرانی خۆیان دەرببڕن بەڵام وەها نییە، ئەخلاقی دوژمنکارانە بەکار دەهێنن.
هیچ پێوانێک لە زمانیاندا بوونی نییە. درۆ و ساختەکاری، هەموو شتێک دەکەن. دەوڵەت زەمینە بۆ هەموو ئەمانە خۆش دەکات. ئەوانیش هەموو شتێک بەکاردەهێنن. ئەمەش زیانی هەیە. لەوانەیە هەندێک جار بیانەوێت گرنگی بدەن، بەڵام بەگشتی وا نین. تەنانەت ئەوانەی دەڵێن ئێمە وەک ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆنن، زیاتر لە دەوری جەهەپەن. هەندێک جار دیموکراتیک دەردەکەون. گوشاری ئاکەپە لەسەریان هەیە. دەتوانن ڕۆڵێکی باشتر بگێڕن. لە ڕاستیدا هەندێک کەس دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت. دەتوانن لەوەش باشتر کار بکەن. دەتوانن لەوەش بوێرتر بن و بە پیوان تر بە ڕاستییەوە کار بکەن. بەڕاستی هێندێ کەس دەیانەوێت ستراتیژیتر بیربکەرەوە، هەروەها دەتوانن بە بوێری و باشتر ڕوڵ بگێڕن. یانێ گۆڕانکاری ڕوودەدات، تورکیا ڕۆژێک دیموکراتیک دەبێت و گەلی کورد ئازاد دەبێت و لەم ڕاستیە هێز وەربگرێت و باوەڕی بەخۆی زیاتر دەبێت و ڕۆڵێکی ئەرێنیتر دەگێڕن. بەڵام پێویستە کاریگەرتر ئەم ڕۆڵە بگێڕن. سەرەڕای ئەمەش گوشارەکان لەسەریان بەرچاوە؛ گرتن، دەستبەسەرکردن، زیندانی و هتد. تورکیا سەبارەت بە ئازادی ڕاگەیاندن لە ڕیزبەندی دواهەمین وڵاتی جیهاندایە. ئەمە پێوەر و پێوانێکە کە نیشانی دەدات تورکیا چەندە ئازادە یان نە. بەشی سێیەم یان هێڵی سێیەم ڕاگەیاندنی ئازادە. لە کەسایەتی ئاپێ موسا و گوربەتەلی ئەرسۆزدا هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندن بەڕێزدارییەوە بە بیر دێنمەوە کە لەو بارەوە بەدیلێکی زۆر قورسیان دا. گوشارێکی زۆر لەسەر چاپەمەنی ئازاد هەبوو. ناوەندەکانیان بۆردومان کرا، هەموو شتێکیان لە دژیان کرد. بەڵام ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەیش بەهێز بوو. سەرەڕای گوشارەکان، بەڕاستی چاپەمەنی ئازاد ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لێبکەن. بەڵام سەرەڕای ئەمەش درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن.
حکومەتی تورکیا، بەهۆی لاوازی ئۆپۆزسیۆنەوە، بە ئارەزووی خۆی ئەسپی خۆی تاو دەدات. بۆچی بە تایبەتی جەهەپە ناتوانێت وەک ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر ڕۆڵ بگێڕێت؟
لە کاتی دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە، ئەگەر بەڕاستی سەیری ئۆپۆزسیۆن بکەیت، کێیە، چی کردووە؛ هیچ شتێک دیار نییە. یانی هەر بوونی نییە. مرۆڤ کاتێک سەیری سیستەمی جیهانی و سیستەمی وڵاتان دەکات، جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە، دەیانەوێت شتێک بکەن، هەروەها تێکۆشانێک دەکرێت. بەڵام لە تورکیە کولتوورێکی لەو شێوەیە نییە. ئەگەر بڵێین ئۆپۆزسیۆنێک هەیە پشت بە کۆمەڵگا دەبەستێت و دژی حکومەت کار دەکات، شتێکی وا نییە. جەهەپە ئەو حزبەیە کە کۆماری دامەزراندووە، زیاتر لە ١٠٠ساڵە بوونی هەیە. بێ گومان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، گۆڕانکارییەکی کەم لە عەقڵیەتدا بەدی دەکرێت. بەڵام ئەمڕۆ بەڕاستی دەرفەتێک بۆ جەدەپە هەیە کە ڕووبەڕووی حکومەتی ئاکەپە بەهێزتر کار بکات. هەر ئێستا هێزە سۆسیالیست، دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان بە ڕەنجێکی زۆرەوە تێکۆشانیان بەردەوام دەکەن. ئەمەش بەو مانایەیە کە هێزەکانی وەک دەم پارتی و ئەوانی تر لە ئێستاوە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، حەقی خۆیان دەدەن، یانێ تا ڕادەیەک بە ئیرادە و بڕیاری خۆیانەوە لە ململانێدان. بەڵام ئەوەی جەهەپە دەیکات لە دەوری ئەو ئەجێندایە دەسوڕیەیە کە ئاکەپە بەرقەراری کردووە. ناتوانێت هیچ بکات. ناتوانێت هەڵوێست وەربگرێت و بەمشێوەیە ئاسانکاریی بۆ ئاکەپە دەکات.
پرۆژەی جەهەپە بۆ چارەسەری پرسی کورد چییە؟ پێویستە هێز و کۆمەڵگا بزانن پڕۆژەی جەهەپە چییە! بەڵام کەس نازانێت. ئەگەر بەڕاستی ئۆپۆزسیۆن هەبێت، تورکیە بەرەو دیموکراسی دەچێت، ئایا دەکرێت تورکیە بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کورد دیموکراتیک بێت؟ یان کەسێک بڵێ من ئوپۆزسیۆنم و پرسی کورد نەبینێت و لە هەوڵی چارەسەریدا نەبێت؟ ئایا دەتوانێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت؟ واتە سەرچاوەی هەموو کێشەکانی تورکیە، پرسی کوردە. ئێوە چاوی خۆتان لەم یەکەدا دادەخەن و دەڵێین ئێمە ئوپۆزسیۆنین، ئێوە ناتوانن بەوشێوەیە ئوپۆزسیۆن بن. تەنها پاڵپشتی حکومەتن. بۆیە پێویستە لە ستراتیژ و پرۆژەی جەهەپە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد تێبگەین. جەهەپە لەم خاڵەدا پێویستی بە بوێری هەیە. دەبێ بڵێم، ئەمە تێڕوانینی منە بۆ پرسی کورد. یان ترسە، یان شەرمکردنە، یان عەقڵیەت ڕێگەی پێنادات، بەڵام هەڵوێستی دیموکراتیک نیشان نادات. بۆیە ناتوانرێت هیچ دەرەنجامێک لەسەر ئەم بابەتە بەدەست بهێنرێت. یانێ پڕۆژەی جەهەپە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیە چییە؟ هێشتا دیار نییە. جەهەپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا، چ ئابووری، پەروەردەیی، تەندروستی، سیاسەتی نێونەتەوەییەوە و لە هەموو ڕوویەکەوە هیچ پلانێکی نییە. ئەمەش دەرفەتێکی بەرفراوان بە ئاکەپە دەدات کە بە ئارەزووی خۆی ئەسپەکەی تاو بدات.
بێگومان هەندێک جار جەهەپە هەڵوێستێکی هەیە، ئێمە بە گشتی بەو شێوەیە ڕەشبین نین. هەندێک جار هەوڵ دەدات هەڵوێستێکی دیموکراتیک بگرێتەبەر. بەڵام ئەمە بەردەوام نییە. ئەگەر جەهەپە بڵێ ڕاستی پرسی کورد هەیە و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە مانای دیموکراتیک بوونی تورکیایە و بەم شێوەیەش دەتوانێت پێشەنگایەتی کۆمەڵگا بکات، یانێ پێویستە هەڵوێستی جدیی نیشان بدات. یانی تەنها بە گلەیی و ناڕەزایەتی دەربڕی کێشەکان چارەسەر نابێت. پێویستە بە شێوەیەکی دیموکراتیک تێکۆشان بکەن. ئایا ئەوەی من دەیڵێم زۆر قورسە؟ نەخێر. واتە لە دونیادا بەم شێوەیە ئۆپۆزسیۆن ڕووبەڕووی دەسەڵات دەبێتەوە. بەڵام جەهەپە ئەم کارە ناکات، ئەمەش کێشەیەکی زۆر جددی و گرنگە. هێزەکانی لایەنگری دیموکراسی، ئەگەر جەهەپەش بتوانێت بەشداری تێدا بکات، دەبێت دژی نادادپەروەری و گوشارەکان راپەڕن و تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە.
لەم دواییانەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی SNA بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوا زۆر زیادی کردووە. تاوانی دژە مرۆڤایەتییانە ئەنجام دەدن. ئاخۆی ئامانج لەم هێرشانە چییە؟
مەبەست لەم هێرشانە ڕوونە. دەوڵەتی تورک نایەوێت کورد خاوەن ئیرادە، ڕێکخستن و پێگەی تایبەتی خۆی هەبێت، نە لە ڕۆژاوا، نە لە باکور، نە لە ئاسمان و سەر زەوی. نایەوێت کورد خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ڕۆژاوا هەبێت. ئەمرۆ ڕۆژاوا بۆ هەموو جیهان جێگای شانازییە. بەڵام ئێستا دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەوێ و هێرش دەکاتە سەر بەها مرۆییەکان، هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی قەسەدە. SNA یان بەو بۆنەوە دروست کردووە، هەموویان تیرۆریستن، لە هەموو شوێنێکی جیهان کۆیانی کردۆتەوە و دژی گەلی کورد شەڕیان پێدەکەن. ئێمە لە ڕاگەیاندەنەکان ئەمانە دەبینین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین. ناتوانن بەرەنگاری هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە ببنەوە، هەڵدێن. هەروەها ئیرادە و وزەی شەڕکردنیان نییە. کاتێک ناتوانن ئەنجامێک بەدەست بێنن، دەوڵەتی تورک بۆ خۆی تەداخول دەکات. ستانداردە جیهانییەکان پێشێل دەکات، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و دەیانکوژێت. دەیەوێت دەست بەسەر بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاقدا بگرێت. لە ڕاستیدا بەرگرییەکی زۆر گەورە و شایستە لە بەرامبەر ئەم پەلامارانەدا دەکرێت و ئەنجامەکانیش دیارن.
دەوڵەتی تورک بەرگەی شتێک بە ناوی کوردەوە ناگرێت، هەر بۆیە دەستوەردان دەکات. بێگومان گەلی کورد بەهەمان شێوە بەرەنگاری دەبێتەوە. وەک وتمان بەرخۆدانێکی شکۆمەند و بەرخۆدانی مرۆڤایەتییە. لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەدا مرۆڤایەتی سەردەکەوێت. لەبەر ئەوە مرۆڤایەتی پێویستی بە هەستانەوە هەیە و دەبێت بە هەر شێوەیەک خاوەنداری لە ڕۆژاوا بکات. دەبێت گوشاری زیاتر بخەنە سەر دوڵەتی تورک. خەبات و تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە مانادار و گرنگن. لێرەدا دەبێ ئیرادەی بەرزی ڕۆژاوا ببینین. بۆ نموونە دایکێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەرکەوت و وتی ئێمە لە مردن گەورەترین. ئەمە لێدوانێکی مێژوویی بوو، گرنگ و ئیلهامبەخشە. کەسێکی تر وتی "ئیرادەمان لە چەک و تەکنەلۆژیای ئێوە بەهێزترە". بۆیە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کۆمەڵگایەکی وا بەبڕوا بەخۆبوون و هۆشیاردا ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. هەموو کەسێک، لە هەموو شوێنێک، دەبێ ئەم بەرخۆدانە بە بەرخۆدانی خۆی ببینێت و بە هێزەوە پشتیوانی لێ بکات. جا چ یاسایی بێت یان سیاسی، دەبێت خاوەندارییەکی بە هێز نیشان بدرێت. دەبێ تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەموو شوێنی ئاشکرا بکرێت و بەرەنگاری ببنەوە. بۆ نمونە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مۆدێلێکی دیموکراتیک سەریهەڵداوە کە نمونەی لە مێژوودا زۆر کەمە. لە سەردەمی ئێمەشدا تەنیا یەک نموونەی هەیە. کورد، عەرەب، مەسیحی، تورکمان، ئێزیدی و هتد، هەموو کەسێک بە ناسنامەی خۆیەوە پێکەوە لەناو سیستەمێکدا دەژین. ئەمە نزیکەی ١٣ ساڵە ئەزموون کراوە. بۆیە دەوڵەتی تورکی لەم بابەتە نیگەرانە. دەڵێت، ئەگەر شتێکی وا دیموکراتیک بەردەوام بێت، کاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت و دەبێتە نموونە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بێ گومان هەوڵ و تێکۆشانێک دراوە، هەمووان ئەمە دەبینن، مۆدێلێک لە ڕۆژاوا دروست کراوە. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک پشتیوانی و پارێزوانی لێبکەن.
لەم دواییانەدا هەوڵدانەکانی کەنەکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی زیادی کردوە. بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی لە نێو کوردان دروست ببێت، ئایا چۆن خەباتێک پێویستە؟
ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە باسی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کردوە. بۆ ئەمەش بە ڕاستی زۆرجار ڕوانگەی خستووەتەڕوو، پرۆژەی پێشخستووە. ڕەنجی زۆریداوە و هەنگاوی زۆری ناوە، بەڵام بەداخەوە ئەم هەنگاوە نیوەچڵ مایەوە. خەون و خەیاڵی یەکێتی گەلی کورد هەمیشە زیندووە. گەلی کورد بە ئەشکەنجەوە ژیانی کردوە، بە چەندین کۆمەڵکووژی تێپەڕێوە. پارچەکراوە. ئەگەر یەکێتی گەلی کورد دروست نەبێت ئەوا کەس ئاسودەنابێت. هەربۆیە گەلی کورد دەیەوێت یەکێتی نەتەوەیی دامەزرێنێت. ئێستا دەبێت ڕێکخراوەکان، کەسانی زانا و ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، دەنگ، ئیرادە، خەون و خەیاڵی گەلی کورد ببینن، بزانن و ڕێزی بگرن، ئەمەش ئەرکە. بۆ ئەمەش پێشتر ڕێبەر ئاپۆ چەندین جار باسی کردوە. هەڤاڵانی بەڕێوەبەرییمان باسیان کردوە. گرنگترین شت ئەوەیە کە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی دابمەزرێت و ئیرادەی نەتەوەیی پێشبخرێت. ئەگەر ئەمە کاری ئەمڕۆ یان سبەی نەبێت، یانی ئەگەر کاری یەک ڕۆژ نەبێت، با لە نێو گەلی کورد کوردیناسیۆنێک، کۆنسەیەک دابمەزرێت و ئەو بڕیار بدات. ئەمە درووستە. پێشتریش باسمان کردوە پەکەکە هەمیشە بۆ یەکێتی تێکۆشاوە و هەمیشە گوتویەتی ئامادەم، بەڵام ئەوانەی ئەم خەباتە پێشدەخەن گرنگە. دەڵێین ئامادەین بەڵام هەنگاوێک نانرێت. بۆ کەنەکە کە خەبات بەڕێوەدەبات، کۆنگرەی خۆی درووست دەکات ئەمە گرنگە. هەندێک ڕێکخستن لە نمونەی کەنەکە بۆ یەکێتی لە نێو هەوڵداندایە. دەبێت بۆ یەکێتی هەوڵەکان زیاتر بن. بۆ نموونە با لە ئەورووپا جارێک گردبوونەوە دروست بکەن، با هەمووکەس بۆ یەکێتی نەتەوەی کۆببێتەوە و بانگەواز بکەن. با بۆ ئەمەش ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامبدرێت. با لە باشووریش وەها بکەین، کەسایەتی، عەشایەر، ئاییندار، پارت و گروپەکان پێکەوە دانیشین، هەڵوێستێک دیاری بکەین، ڕێپێوان ئەنجام بدەین. هەروەها پارتە کوردستانییەکانی دیکەش وەها بکەن. بۆچی، لەبەر ئەوەی کە پارچەبوون وناتەبایی لە نێو کورداندا هەبێت، دووژمن دەستدرێژی و بەکاری دەهێنێت. لە مێژووە وەهایە، ئەمڕۆش لە ئێستاشماندا زۆرترە. دەوڵەتی تورک زۆر بەکاری دەهێنێت. نابێت دەرفەت بە دوژمنانی گەلی کورد بدرێت کە ئیرادەی گەلی کورد بەکاربێنن. لە ڕاستییدا یەکێتی و کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی کورد زۆر گرنگە. کەنەکە دەتوانێت پێشەنگایەتی بکات، واتە هەوڵدان و خواستی کۆمەڵگە دەبێت بێتە پێشەوە.
ئایە هیچ پەیامێکی دیکە هەیە بتەوێت بیڵێیت؟
گەلی کورد و دۆستانی ١٥ی شوبات، ڕۆژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەک ڕۆژی قڕکردنی گەلی کورد، ڕۆژێکی تاریک پێناسەیان کرد. لە دژی ئەم پلانگێڕییە، لە زیندانەکان، لە چیاکانی کوردستان و لە هەموو جیهاندا ئاگریان لە خۆیان بەردا و خۆیان فیدایایی کرد. میراتێکی گرنگی وەها کە هەموو ڕۆژێک مرۆڤ لەسەری بیردەکاتەوە، هەڵوێستی خۆی دیاری بکات، بەهێزی بکات، بکەین بە ڕوونگەمان. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی شەهیدانی ١٥ی شوبات، شەهیدانی شۆڕشدا، هەموو شەهیدان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەمەوە و سەری ڕێزییان بۆ دادەنەوێنم. لە ١٥ی شوباتدا تێکۆشانمان لە هەموو شوێنک بڵند دەکەین. با کەس خەمسارد نەبێت. هیچ شتێک لە خەمساردی خراپتر نییە. هیچ هۆکارێک نییە بکەوینەوە خەمساردییەوە. ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییدایە. ١٥ی شوبات بکەین بە ڕۆژی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. لە هەموو شوێنێک بیرکردنەوە، ئیرادە و هەوڵدانەکانمان بکەین بەیەک. بە هەموو شێوەیەک تێکۆشانمان بڵند بکەین، بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ جەخت بکەینەوە و ئەنجام وەربگرین."