ستراسبۆرگ بۆ پێشوازیکردن لە دەیان هەزار کەس ئامادەیە
ئامادەکارییەکان بۆ گردبوونەوەی مەزنی ستراسبۆرگ کۆتایی هاتووە. چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەی گردبوونەوەکە ببن و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.
ئامادەکارییەکان بۆ گردبوونەوەی مەزنی ستراسبۆرگ کۆتایی هاتووە. چاوەڕوان دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەی گردبوونەوەکە ببن و داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.
بە بۆنەی ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، کوردان و دۆستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ەوە دەستپێکراوە، چالاکییەکانیان بەردەوامە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا ئەمساڵ لە گردبوونەوەی مەزنی ستراسبۆرگ لە هەموو لایەکی جیهانەوە چاوەڕوانی بەشداربوونی بەرفراوانی تێدا دەکرێت چالاکی ڕێپێوان و گردبوونەوەی ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت. ناوەندی چالاکییەکە ڕۆژی ١٥ی شوبات (سبەینێ) لە شاری ستراسبۆرگی ئەڵمانیا دەبێت.
هەموو ئامادەکارییانی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و گردبوونەوەکە تەواو کراوە و بەرنامەی گردبوونەوەکە بەمشێوەیە:
کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستپێکردنی گردبوونەوەکە
خوێندنەوەی پەیامەکان لە گردبوونەوەکەدا: