دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرفراوانکردنی لەشکرکێشییەکانی بۆسەر باشووری کوردستان بە هاوکاری و چاوساغی پەدەکەی نۆکەر بەردەوام دەکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو جێگە و ماڵ و حاڵی دانیشتوانی هەرێمەکە وێران دەکات و بە مەبەست بەربووەتە ژینگەی کوردستان. یەکێک لەو نەتەوانەی کە بەر کاریگەی هێرشە داگیرکارییەکان کەوتوون نەتەوەی ئاشووریەکانە لە باشووری کوردستان. لە بارەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرۆکی پارتی یەکێتی سوریانی ئێلزابێس کۆریا، هەروەها سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بێس نەهرەین یوسف مەتی سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سەرۆکی پارتی یەکێتی سوریانی ئێلزابێس کۆریا، ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی سەر گوندەکانی سوریانی دەکات لە باشووری کوردستان و سیاسەتی سوتاندن و بە کۆچبەریکردنی گوندییەکان بەردەوامە و وتی: "ئامانجی دەوڵەتی تورک چۆڵکردنی گوندەکانە."
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بێس نەهرەین یوسف یەعقوب باسی لەوەکرد گوندە سوریانییەکان لە ژێر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان و وتی: "هەرێمی سوریانییەکان کە لەژێر هێرشی داگیرکاریی تورکدان بە فراوانی ٢٠٠ کیلۆمەتر و قوڵای ٥٠ کیلۆمەتر دەبێت. بەشێک لەو هەرێمە دەکەوێتە باشووری کوردستانەوە و دانیشتوانی ڕەسەنی گەلی سوریانی تێدا نیشتەجێن."
یوسف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "چاوتێبڕینی ئەردۆغان بۆ خاکی عێراق ڕوونبوویەوە. ساڵانێکە سوپاکەی ناردووتە باشووری کوردستان. زیاتر لە ٢٠ گوندی سوریانی بەر هێرشە داگیرکارییەکانی تورکی داگیرکەر کەتوون. ئەمەش کارەساتێکی مرۆییە و تا ئێستاش بەردەوامە. دانیشوانی ئەو هەرێمە دەیان جار بەر هێرشی دڕندایەتی سوپای تورک کەوتوون."