ئاهەنگی پێشوازی نەورۆز لە شاری گراز
لە شاری گرازی نەمسا بە میوانداری سەرۆک شارەوانی گراز پێشوازی ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.
لە شاری گرازی نەمسا بە میوانداری سەرۆک شارەوانی گراز پێشوازی ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.
چالاکی پێشوازییەکەی نەورۆز بە هاوکاری فیدارسیۆنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی نەمسا (FEY-KOM) و شارەوانی گراز ئەنجام درا، نوێنەرانی سەندیکا، پارتە سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە شداری پێشوازییەکە بوون.
عەلکە قاهری سەرۆک شارەوانی لە پێشوازییەکەدا قسەیکرد و پیرۆزبایی نەورۆزی لە ئامادەبوون کرد، دواتر نوێنەری FEY-KOM مافی قسەکردنی وەرگرت و باسی لە گرنگی و ماناداری نەورۆز لە ڕوانگەی گەلی کوردەوە کرد و دواتر بە چڕینی گۆرانییەک هەستی دڵخۆشی خۆی بۆ جەژنی نەورۆز دەربڕی.
چالاکییەکانی نەورۆزی گراز، ڕۆژی یەک شەممە ٣٠ی ئادار لە ١٤:٠٠دا بە شەوە ئاهەنگێکی گەورە لە ئاک ساڵ ئەنجام دەدرێت، لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند هۆزان دیار، نارینخان و کۆما دەم بەرهەم و هونەرەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.