ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی کوردانی لەندەن تەوابوون

ئامادەکارییەکانی ٣هەمین کۆنفرانسی ئاسایی کوردانی لەندەن، کە چەندین کەس لە ڕێکخراوە سیاسیەکان، ئەکادیمی و ژنان بەشدرادەبن، بەکۆتایهات.

ئەنجومەنی گەلی کوردانی بەریتانیا، لە ١٥ی شوباتدا، ٣هەمین کۆنفرانسی خۆیی، لە ٢٥هەمین ساڵوەگەڕیی پلانگێڕیدا، لە زانکۆی سۆئاس، ئەنجام دەدات. کۆنفرانسەکە ڕۆژێک دەخایەنێت، لە کۆنفرانسەکەدا بابەتەکانی: قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵسەنگاندی گشتی هەرێمی، 'ژن، ژیان، ئازادی' لەسەر ڕێگایی ئازادی ژنان بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کورد بە ڕێگە چارەی ئاشتیانە، عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتی گۆشەگیری هەڵسەنگاندی بۆ دەکرێت.

ئەندامی کۆمیتەیی ئامادەکاری  کۆنفرانس عەگید قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ئاماژەی بەوەدا، کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری کێشە سیاسیەکانی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک'دایە کە بە دەستپێشخەری گەلی کورد و دۆستانیان دەستپێکردوە.

عەگید لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێستا لە قۆناغی جەنگی سێهەمی جیهانیداین و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ هەیە و لە ئەورپاش قەیرانی سیستەماتیکی وەک ئابوری، ئیکۆلۆژی و سیاسی تێدایە. ئەوە ڕاستیە کە چارەسەری هەموو ئەم کێشانە پارادایم و فکری  ڕێبەر ئاپۆیە".