هه‌واڵی به‌په‌له‌: ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە زاپ: ١٠ داگیرکەر سزادران

ئارشین حسێن؛ ڕووناهیی-یەکەی تشرین

ئەو کەسانەی تەبقە، ڕەقە و دێرەزووریان بینوە دەزانن ڕوناهی (ئارشین حوسێن) بەم خاکەدا تێپەڕیوە. خەڵکی هەموو کاتێک باس لە بڕیاردارییەکەی دەکەن. ئامانجی بنەڕەتی بونیادنانی پەیوەندی نێوان گەلی کورد و عەرەب بوو.

شەهید ڕووناهی یەکتا

چیرۆک و بەسەرهاتی کەسێک هەندێک جار دەتوانێت گەشتی شۆڕشگێڕێک بێت، کە شاهیدی مێژووی جیهانی بووە و گۆڕانی بەدی هێناوە. هەندێکجار مرۆڤ لەگەڵ میراتی کەلتووری جوگرافیاکەی خۆی پێدەگات و ژیانێک لە لێ گەڕین بەدوای دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی بەڕێوەدەبەن. بە شوناس و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی خۆی دەوڵەمەند دەبێت، دەبێتە بەشێک لە تێکۆشانی دەستەجەمعی. ژیان خۆی بە تێکۆشان دیاری دەکات. لە ژێر کاریگەری بەها کۆمەڵگەییەکان، سەختییەکانی جوگرافیاکەی و میراتی مێژوویی  چیرۆکی خۆی دەخولقێنێت. ئەم چیرۆکە لە ژیانی هەر شۆڕشگێڕێکی کوردستاندا دەبینرێت. وەک لە ژیانی ڕۆناهی بینیمان...

ڕوناهی یەکتا (ئارشین حوسێن) ساڵی ١٩٩٥ لە عەفرین لە دایکبوو. هیچ بیرۆکەیەکی نەبوو کە ئەو شارەی کە تێیدا لەدایک بووە و گەورە بووە، گەواهیدەری ئەو جۆرە بەرخۆدانانە بێت. هەموو ژیانی خۆی بە بەرخۆدان بە ڕێکخستنن کرد. لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو، کەلتوور و هونەری کوردی لە منداڵیەوە کاریگەری لەسەری هەبوو. لە عەفرین لە تەمەنی منداڵی بە هۆشیاری کوردایەتی گەورە بوو.

لە تەمەنی ١٦ ساڵییدا لە حەلەب لە نێو گروپی هەڵپەڕکێی شەهید قەندیلدا دەستی بە هەڵپەڕكێی کوردی کردوە و ئەمەش وایکرد پاڵی پێوە نا بەرەو گۆڕەپانی کەلتوور. ئەم دەستپێکە بۆ ڕوناهی بوو بە ئامرازێکی ژیانی لەسەر ڕێگەی خاوەندارێتی کردن لە میراتی کەلتووری.

دوای ئەو ئەزموونەی سەرەتایی لە نێو گروپی هەڵپەڕکێدا لە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١١دا لە حەلەب بە جەماوەری بەشداری مەڕاسیمی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕۆستەم جودی بوو، لە بەرکەڤری دربەسپی بەڕێوەچوو. ڕوناهی بە حەسرەتی کەلتوورەکەیەوە هەر ڕۆژێک دەوڵەمەندییەکی نوێی دەناسی، لەم مەڕاسیمەدا ئیرادەی خۆی بۆ شوێنکەوتنی ڕۆستەم جودی بە هێزتر کرد. ئامانجەکانی ڕۆستەم جودی لە ژیانی ڕوناهی بوو بە ڕوناکی و ڕێگەی نیشانی ئەو دا. ڕوناهی یەکتا پاش مەڕاسیمەکە گەڕایەوە حەلەب و ساڵی ٢٠١٢ لە ئەکادیمیای گەنجان بڕیاریدا  بەشداری نێو تێکۆشانی ئازادی کوردستان ببێت. بەم بڕیارە پاراستنی میراتی کەلتووری بە هێزترکرد.

ڕوناهی لە قسەکانییدا گوتبووی "ئەو ئازارەی کە دایکم کێشا زیاتر نزیکی کردمەوە لە تێکۆشانی ئازادی ژنان. دایکم چەندین ئازاری کێشابوو. ڕاستی تەنها دایکم ئازاری نەکێشابوو، هەموو ژنانبوون. هەربۆیە دەبوو ئیدی بەرەو ژنانی ڕێکخراو بڕۆم . نەمدەزانی بۆ تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان ئامادەین".

ڕوناهی بە گوتنی "ئەوەی کە ئازاری دەچشت تەنها دایکم نەبوو، ژنانی دیکەش هەبوون" سەرنجی خستەسەر ئازارە کۆمەڵەکانی ژنانی لە نێو کۆمەڵگەدا و لە ڕێگەڕین لە چارەسەری ئەم ئازارانە بە ڕۆڵێکی چالاک ڕاپەڕی. هەنگاوێک کە گوێی لە چیرۆکەکانی ژنان دەگرت، هەوڵی دەدا ئازار و تێکۆشانی ئەوان تێبگات، خۆی بگەیەنێتە شوناسی ئەوان.

کاتێک دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامبوون، بەشداربوونی لە بەرخۆدانی کۆبانێ بۆ ڕوناهی بە واتای تێکۆشان لە دژی داگیرکەران دەهات. بەم ئامانجەوە بە ئیرادەوە ڕێپێوانی کرد و ساڵی ٢٠١٤ چووە کۆبانێ. لە پێش چاوەکانی بەرخۆدانێکی مەزنبوو، ئەویش بەشێکبوو لەو بەرخۆدانە. کاتێک لە نێو شەقامەکانی کۆبانێ دەگەڕا، هەستی بەوە دەکرد کە مێژوو دەنوسرێت؛ هەر شەڕێک، هەر شەهیدێک کاریگەری لە ڕۆحی بەرخۆدانی ئەو دەکرد. بێگومان لەم ڕێگەیەدا تەنها نەبوو. کاک و باوکیشی لە حەلەبەوە هاتبوون، بوون بە پارێزەری کۆبانێ و بۆ ئەم خاکە پیرۆزە شان بە شانی شەڕیان دەکرد.

ژیانی ئەو وەک ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ دامەزرابوو، لە کارەکانی گەنجادا ڕوناهی هەر ڕۆژێک زیاتر مەزندەبو. بەرەو ساڵی ٢٠١٩ لە تەبقە، ڕەقە و دێرەزوو وەک بەرپرسیاری گەنجان ئەرکی هەبوو، لە پەروەردەکردنی گەنجانی عەرەبدا ڕۆڵێکی گرنگی ڕاپەڕاند. ڕوناهی لەگەڵ دڵسۆزی بۆ کەلتووری کوردان، هەروەها دەیویست کەلتووری گەلانی دیکەش بناسێت. بەم هۆکارە ڕێبوارێتی بەرخۆدانی ڕووناهی بەرەو هەرێمە عەرەب نشینەکان، نزیکتریی دەکردەوە لە ئامانجەکەی.

ئەوانەی تەبقە، ڕەقە و دێرەزووریان بینوە دەزانن ڕوناهییەک (ئارشین حوسێن) لەم خاکەوە تێپەڕیوە. گەل هەمووکات باسی ئیرادەی ئەو دەکات. گرنگی دا بە دامەزراندنی پردێک لە نێوان کورد و عەرەب و پێشەنگایەتی لە دامەزراندنی پەیوەندییە کۆمەڵگەییەکان دەکرد. کاتێک ڕوناهی بەشداری ژیانی نێو گەنجان بوو، ڕۆحی شۆرشگێڕی بەخشی بە هەر گەنجێک و مانای بە ژیانیان بەخشی.

ئەم ڕێبوارێتییە لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ دەستی پێکرد، گەشتی گەلێک بوو لە دەوری ئامانجی ئازادی و دادپەروەری دامەزرابوو. بۆ ئەوەی بتوانێت پۆتێنساڵی شۆڕشگێڕی گەنجان دەربکات، بە ڕێکخستن بوو. هەستی ئەو پشتیووانی لێکرد پارچەیەک لە تێکۆشانی مەزن بێت. شۆڕشگێرانی گەنج بە بەرپرسیارێتی و فیداکاری لە پێش بابەتەکانی کۆمەڵگەوە بوون. ڕناهی ئاگاداری ئەمە بوو، بەڵام کاتێک کە هێرشە داگیرکارییەکان زیادبوون، بە پێداگرییەوە ویستی بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە ببێت. پاراستنی بەها کەلتوورییە ناوخۆییەکان، یەکسانی ڕەگەزی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بنەمای تێکۆشانی یەپەژە بوو. ڕوناهی یەپەژەی خستە دڵیەوە و ڕێگەی خۆی بەمجۆرە دیاری کرد.

لە ساڵی ٢٠١٢دا  بۆ ئەوەی ببێت  بە شەڕڤانێکی یەپەژەی بە ئەزموون و شارەزا بەشداری پەروەردەیەکی سابۆتاژبوو. ئەم بڕیارەی بە خواستی تێکۆشان لە دژی دووژمن وەریگرت. ڕوناهی لە لایەنی هونەری فکری ستراتیژیک و تاکتیکی داهێنەرانە بوو بە نمونە، ئەم سەرکەوتنەی لە تشرین و قەرەقۆزاق گەیاندە ئاستێکی باڵا. لەم دواییانەدا بوو بە فەرماندار لە بەرەکانی تشرین و قەرەقۆزاق. شەڕ لەم دوو بەرەدا بۆ گۆڕینی داینامیەکانی هێز لە هەرێمەکەدا خاوەن گرنگییەکی کاریگەر بوو، ڕوناهیش وەک هاوڕێکانی دیکەی ئاگاداری ئەمە بوو.

ئەو ڕۆڵەی وەک فەرماندارێک جێبەجێ دەکرد، لە لایەنی بەرزکردنەوەی مۆڕاڵی گەلەوە زۆر گرنگبوو.  لە کاتی هێرشەکانی سوپای تورکدا ڕێگەی نەدا تشرین بکەوێت و بە ڕۆژان لە بەرەکانی پێشەوە لەگەڵ هاوڕێکانی لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەڕی دەکرد. بە سەرکەوتن، بە ڕۆحی بەرخۆدانی بۆ گەلەکەی بوو بە سیمبولێک.  فەرماندەی دەستپێکی یەپەژە بوو درۆکانی 'تشرین لە دەستی ئێمەدایە'ی دەوڵەتی تورکی پوچەڵکردوە. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ڕۆژی هەینی تانکێکی تورک لە ناوبرا گوتی 'لە تشرینین و تشرین هی گەلەکەمانە' بەمجۆرە جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک تووشی شکت کرد.

ئەو شارەی ڕوناهی لێی لە دایکبووە و گەورە بووە لە ژێر داگیرکارییدا بوو. شوێنی داگیرکاری لەسەر ڕووی هەر گەواهیدەرێکبوو و هەمووکات دەیگوت "منداڵیمیان داگیرکرد". یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوە کە عەفرین بە ئازادی ببینێت. بۆ ئەوەی لە عەفرین ڕوویدا جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە، ئەو بەسەرهاتە کە لە عەفرین دەستی پێکردبوو لە تشرین گەیاندیە ئاستی زۆر بڵند. ژیانی نیشانەی تێکۆشانێکی بوێر، ئیرادە، دڵخواز و فیداکاری بۆ گەل و هاوڕێکانی خۆیبوو. بە خاوەندارێتی کردن لە ڕۆحی بەرخۆدان و میراتی کەلتووری گەلان بوو بە بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی گەنجان، بۆ پاراستنی شوناسی کەلتووری و پشتیووانی کۆمەڵگە میراتێکی گرنگی لە دوای خۆی جێهێشتووە. یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە ڕوناهی یەکتا لە بەرخۆدانی مێژووی بەنداوی تشریندا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.