'ئازادی عەبدوڵائۆجالان تاکە کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە'

پلاتفۆرمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ پرسی کورد لە لەندەن، کادیف و دبلن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. دەست نیشانیکرد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی و چارەسەری پرسی کوردە.

لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کەسایەتی گرنگ، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیست، نووسەران، ڕۆشنبیران، پارێزوانی مافی مرۆڤان، سەندیکای کرێکاران، ژنان و کرێکاران لە ٧٤ شارو و ناوەندی جیهان کۆبوونەوە وبۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.  لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە لەندەن و لیڤەرپوول لە ئینگلتەرا، دبلن لە ئێرلەندا و لە کاردیف پایتەختی وێڵز بەڕێوەچوو.  ڕاگەیاندن لە لەندەن لە گاردن کۆرت چەمبەرز بڵاوکرایەوە. کۆبوونەوەکە لەلایەن پارێزەری مافی مرۆڤ ئاتی بەڕێوەبرا. ڕاگەیاندراوی پلاتفۆرمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ پرسی کورد لەلایان ملانیا جینگیل ئامادە کراو و خوێندیەوە.

دوای جنگیل، بارۆنس بلۆوەر، هاو وتەبێژی کەمپەینی ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان وتاری پێشکەش کرد. بلۆوەر وەک سەندیکاوان و ئینتەرناسیۆنالیستێک داوای ئازادی بۆعەبدوڵا ئۆجالان کرد.  بلۆوەر ڕایگەیاند کە وەک سەندیکاوان و ئینتەرناسیۆنالیست شانازی بە داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەم و وتی: چارەسەری پرسی کورد لەچاوەڕوانی وەڵامدایە. دیوی ئاشتیانەی ئەم وەڵامە خودی عەبدوڵا ئۆجەلانە. چارەسەری لە فیکر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالاندا دەبینرێتەوە. ئەوانەی چارەسەری ئاشتیانەیان ناوێت، عەبدوڵا ئۆجەلانیان بە بارمتە گرتووە. پێویستە هەموو ئەو ڕێکخراو و کەسایەتییانەی جیهان کە لەگەڵ داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالاندان، بە هەموو هێز و توانایانەوە لە بەرزترین ئاستدا دەرببڕن. ئێمە سەندیکاکانی ئینگلترا ،ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەپارێزین کەلە پێناو ئاشتیدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە.  لە زانکۆی کامبریج دکتۆر جیف مایلی  مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی:"بە تایبەتی لەبەر ئەوەی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە، لەلای منەوە گرنگترە. عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی و پرسی کوردە. بناغەدانەری شۆڕشی ڕۆژاوایە و بزوێنەریکە تیشک دەخاتە سەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی گەلان. ئەمە ناو و ناونیشانی چارەسەری دیموکراسی ڕادیکاڵ، تێکۆشینی ئازادی ژن و ژیانی ئیکۆلۆژییە،" هەروەها مایلی ئاماژەی بەوەدا "ئەگەر ئەمڕۆ ئەو قۆناغەی گەلی فەلەستین و ئیسراییل تێدا تێپەردەبن لەبەرچاو بگرین، ئاشکرایە چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکی عەبدوڵائۆجالان نەتەنیا بۆ پرسی کورد، بەڵکو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو گەلانی جیهانیش ڕۆڵی بنەڕەتی دەگێڕێت لە جیهاندا".

ژنە نووسەر و بەناوبانگ مێگ ڕۆسۆف کە بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشداری کۆبوونەوەکە بێت، پەیامێکی نارد و وتی:" یەکەم داواکاریم ؛ منداڵێک لە دونیادا نەک کورد، نەک تورک، نە ئینگلیز نەمرێت. داواکاری دووەمم؛ نابێت کەس لەسەر بیروڕای سیاسی خۆی زیندانی بکرێت. دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان وەک کەسایەتییەکی سیاسی لە زینداندا نەبێت. بۆ ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، پێویستە بەپەلە چارەسەرێک پێش بکەوێت”.

جیا لە ئەو کەسێکی دیکە باسی "هەتا ژن ئازاد نەبێ کۆمەڵگا ئازاد نابێ" نەکردووە

پارێزوانی بەناوبانگی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پرز. مارگریت ئۆڤن دەڵێت: "هیچ سەرۆکێک نەیگوتووە 'کۆمەڵگا ئازاد نابێت تا ژن ئازاد نەبێت". تەنیا سەرۆکێک ئەمەی گوت. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بووە. پێوەری بنەڕەتی کۆمەڵگا بۆ پێکەوە ژیان، ژنی ئازادە. "عەبدوڵڵا ئۆجالان بە پارادایمی ئازادی ژنان تێڕوانینی ئازادی، یەکسانی و ئاشتی پێشکەشی گەلان کرد".  ئۆڤن ئاماژەی دا بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غەزە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: عەبدوڵا ئۆجالان پێشتر پێشبینی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر چارەسەری دیموکراتیک پەرەی پێنەدرێت، گەل دەست بە کوشتنی یەکتردەکەن و وردە وردە کولتوری پێکەوە ژیان لەدەست دەڕوات. لەبەرامبەری ئەمەدا فەلسەفەی ئازادی ژنانی خستەپێشەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراتیک پێکەوە بژین. ئەم هەنگاوە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. ئێستا پێویستە لە دەوری ئەم فەلسەفەیە یەکبگرین و ئازادی بناغەدانەری ئەم فەلسەفەیە عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین. چونکو ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان تاکە کلیلی ئاشتییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە”.  لەم دواییدا حەسەن ئامێدی کۆمەڵناس و ئینتەرناسیۆنالیستی ئێرانی ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجالان نەک تەنیا بۆ کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهان بووەتە "ڕێبەری هیوا".

لیڤەرپوول

لە شاری لیڤەرپوول کە ڕۆژانە کۆنگرەی پارتی کرێکاران لەوێ بەڕێوەدەچێت، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو. هاوکات لەگەڵ بەیاننامەکەدا، لە وتارەکانی کۆنگرەدا سەرەنج خرایە سەر گۆشەگیری و ڕوانگەکانی ئاشتی وئازادی.  پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی(لابوور پارتی) لۆید ڕوسل مۆیل ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی دیدار دروستبێت.  پەرلەمانتاری سین فەین جۆن فینوکن، لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و بۆ ئەمەش پێویستە دەستبەجێ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.  هاوسەرۆکی سەندیکای (یونیت زە یونیون )سیمۆن دوبینز هێرشەکانی سەر ڕۆژاوای شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند کە پێویستە دەستبەجێ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت.

گەلەر: ئۆجالان بووە بە سەرۆکی هیوا

لە شاری کاردیف پایتەختی گەلەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم بینای پەرلەمان بەڕێوەچوو. ئەندامی پەرلەمانی گەلەر نیوپۆرتدلیت مافی قسەکردنی وەرگرت و داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری قورس بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە هەنگاوی خێرا بنێت. جیول وەبیری هێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە کاتی مانگرتن لە خواردنی ئیمام شیش لە گەلەر، بە فەرمی داوایان لە دەوڵەتی تورکیا کرد کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت و لێژنەی ئاسایشیان شەرمەزار کرد کە ڕێگەیان نەداوە کۆبوونەوەکە لە هۆڵی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.  ئادەم ژوهانس پاریزەری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک کە ڕۆژانە تاوانی جەنگی دژی ڕۆژاوا ئەنجام دەدات، ڕۆژانە دەیان هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت و بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئارامی ناوچەکە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئاگرکوژێنەوە (کێریت گریفیتس) ڕاگەیاندراوی هاوبەشی بۆ هەڵمەتێکە لە چوارلای جیهانەوە خوێنراوەتەوە خوێندەوە. پاشان ئەندامی تەڤگەری فێمینیستی  گەلەر ئان ماری زۆگینا قسەی کرد. زۆگینا ئاماژەی بەوەدا کە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک و ژنولۆژی عەبدوڵا ئۆجالان بۆتە هیوایەک بۆ هەموو گەلانی جیهان و ژنان و ڕایگەیاند کە تا ئازادی ئۆجالان بۆ کوردان تێکۆشان دەکەن.

ئیرلەند: لەپێناو ئاشتیدا شەرتی یەکەم ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە

ئێرلەندا: مەرجی یەکەم بۆ ئاشتی ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالانە  لە شاری کۆرکی ئیرلەندا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کتێبخانەی شاری کۆرکی سولیڤان بەڕێوەچوو ، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سین فەین میک نوگنت، لە زانکۆی کۆرک دکتۆر. جاسۆن دۆکستادەر و مامۆستای پەروەردە ئادەم لۆگنان و ئەکادیمیست میچال بیدۆڤیچ بەشداریی کۆبوونەوەکەدا بوون.  میک نوجێنت لە سین فەین کە سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کرد، ڕایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادیی کورد و هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن وئاماژەی بەوەدا کە گرژیەکان تەنها بە چاوپێکەوتن و دانوستانی ئاشتی چارەسەر دەبن و ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کوردە، ئازاد بوونی مەرجی دانوستانەکانی ئاشتییە.  فەیلەسوف دکتۆر جاسۆن دۆکستادەر ڕایگەیاندووە کە ئەوانیش بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکوشاندەکەن.