یەکەم رۆژی رێپێوانی درێژ مەودا بە بەڕێوەبردنی سمینارێک کۆتایی هات

چالاکوان کە رۆژی یەکەمی رێپێوانی درێژمەودایان لە ئێچ بی ئێفی بیلەفێڵد بە کۆتا گەیاند، لە ئێوارەدا سیمیناری 'ژن، ژیان، ئازادی'ییان بەڕێوەبرد.

رۆژی یەکەمی رێپێوانی درێژمەودا کە لە چوارچێوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد' بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆناڵ بەڕێوەدەچێت، لە ئێوارەدا بە بەڕێوەبردنی سمیناری 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی هات.

گەنجان لە وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری بیلەفێڵد دیلانیان گێڕا، رۆژی یەکەمیان کۆتایی پێهێنا و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، " ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

دواتر بەمەبەستی بەشداری لە سیمیناری 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە بیلەفێڵد کۆبوونەوە.

دواتر هونەرمەند حەکیم سەفکان قسەی کرد و باسی لەوەکرد کە پاڕادایمی عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر بۆ گەلی کوردە، بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی چارەسەرییە. حەکیم سەفکان لە سمینارەکەدا هۆنراوەیەکی لە بارەی ژینا ئەمنیەوە خوێندەوە.

دواتریس هونەرمەند سینان گۆرانی وت و گەنجانیش گۆڤەندیان گێڕا.

لە چالاکیەکەدا وتەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئازادی ژن و سۆسیالیزم لە بەڵگەفیلمێکدا نمایش کرا.

رۆژی دووەمی رێپێوانی درێژمەودا ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هام دەستپێدەکات.