ئەڵمانیا دەیەوێت سەلاحەدین ئەرکول رادەستی تورکیا بکاتەوە

سەلاحەدین ئەرکول کە لە تورکیا بە پاساوی ئەندامێتی لە رێکخراو و پرۆپاگەندە دادگایی دەکرێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەوەی دیپۆرتی تورکیا بکرێتەوە، گواسترایەوە بۆ فرۆکەخانەی هامبورگ.

سەلاحەدین ئەرکول کە لە تورکیا بە پاساوی ئەندامبوونی لە رێکخرا و پرۆپاگەندە دادگایی دەکرێت، لە ساڵی ٢٠٢٢ داواکاری پەنابەری پێشکەش بە ئەڵمانیا کردووە.

سەلاحەدین ئەرکول کە لە شاری کیەل چاوەڕێی وەرگرتنەوەی وەڵامی داوای پەنابەری بوو، ١٩ی ئەیلول بۆ ئەوەی پێناسەکەی تازەبکاتەوە سەردانی بنکەی پۆلیسی کۆچبەرانی کردبوو.

فەرمانگەی پەنابەری ئەڵمانیا هیج وەڵامێکی داواکاریەکەی نەداوەتەوە و سەلاحەدین ئەرکول دەستبەسەرکراوە و دواتر بەمەبەستی رادەستکردنەوەی بە تورکیا گواستراوەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی هامبورگ.

سەرەڕای ئەوەی ئەرکول رایگەیاندووە، کە لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی و رادەستکردنەوەی بە تورکیا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و پەیوەست بە رەتکردنەوەی داواکاری پەنابەری هیچ بەڵگەیەکی پێشکەش نەکراوە، بەڵام ئەڵمانیا سوورە لە سەر رادەستکردنەوەی.