ئەڵمانیا هێڵی غازی نۆرد ستریم ٢ی راگرت

دوای ئەوەی روسیا سەربەخۆیی هەرێمەکانی دۆنیتسک و لوهانسکی راگەیاند، ئەڵمانیا هێڵی بۆری غازی نۆرد ستریم ٢ی راگرت.

ئۆلاف سچۆلز سەرۆکوەزیری ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا ئیرلەندیەکەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و رایگەیاند، هێلی غازی نورد ستریم ٢ کە روسیا دەگەیەنێتە ئەڵمانیا راگیراوە.

سچۆلز وتی، " ئەو دۆسیەیەسەرلەنوێ لەلایەن ئەڵمانیاوە هەڵدەسەنگێنن."

ڤۆلۆمۆمیر زیلینسکی سەرۆککۆاری ئوکرانیاش داوای کرد فشارەکان لەسەر رووسیا زیاد بکرێت و هێڵی غازی نۆرد ستریم رابگیرێت.

نۆرد ستریم ٢ غازی روسیا لە کەناراوەکانی دەریای بالتیک بەرەوە ئەورۆپا دەگەیەنێت. پرۆژەکە لە دوو هێڵی ژێرئاو پێک دێت.

ف.ق