ئەندامەکان داوا دەکەن هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی "F16" و نوێکردنەوەیان، دەبێت چەند میکانیزمێک لەخۆبگرن دەربارەی وەستاندن و دواخستن و گەڕاندنەوەی چەکەکان، پەیوەست بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەنقەرە دەربارەی بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ.
ئەندامەکان هۆشدارییان دایە بلینکن، پێویستە میکانیزم هەبێت بۆ وەستاندنی مامەڵەکردنی سەربازی لەگەڵ تورکیا، ئەگەر ئەنقەرە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر یەکێتی ناتۆ و بەئەندامبوونی سوید وەک کارتێک بەکاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی "F16".
بەگوێرەی ناوەندەکانی ڕاگەیاند، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و ئەندامانی کۆنگرێس بۆ پرسی مامەڵە سەربازییەکان لەگەڵ تورکیا کۆبوونەتەوە، هەروەها پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی "F16" دەبەستنەوە بە ڕازیبوونی ئەنقەرە بۆ بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ.