ئیسرائیل موشەکبارانی بنکە سەربازییەکانی سوریایی کرد

ئیسرائیل مووشەک بارانی دوو بنکەی سەربازی حکومەتی شامی لە هەرێمی دەرعای سوریا کرد.

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا  (SOHR)ڕایگەیاند سوپای ئیسرائیل بنەکەیەکی هێزی ئاسمانی و  بنکەیەکی سەربازی دیکەی هێزەکانی حکومەتی شامی بە موشەک بۆردوودامانکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەداوە ئەو بنکە سەربازییانە کە بە ئامانج گیراون لە دەوروبەری تل جابییە و تل ئوم حۆرانی ڕۆژئاوای دەرعان.

هەر لە ڕاگەیانداوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سیستەمی بەرگری سوریا بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە.

دەربارەی زەرە و زیانی هێرشەکە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.