لە شاری شتوتگارتی ئاڵمانیا هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە باشوری کوردستان شەرمەزار کرا.
لەسەر بانگەوازی هاوبەشی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و ژنانی هیندوستان لە گۆڕەپانی شلۆسپلاتز بە ناونیشانی "کۆمەڵکوژی ژنان لە هێندوستان، ئێران، تورکیا و سەرانسەری جیهان بوەستێنن" چالاکیی بەڕێوەچوو.
لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بەرزکرایەوە و بە زمانی ئاڵمانی وتار پێشکەش کرا و یادی ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٢٣ی ئاب لە سلێمانی لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوان شەهید کران و دکتۆر مۆمیتا دەبنات کە دوای دەستدرێژی سێکسی لە هێندوستان کوژرا یاد کرانەوە و لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان، داوای پشتگیری هەمە لایەنەی ژنانی جیهانیان بەرز کردەوە.
بەردەوام لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "کۆتایی بە کۆمەڵکوژی ژنان لە هێندوستان، ئێران، تورکیا و هەموو جیهان بێنن" و "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.