زیاتر لە ١٠٠ کەس سەر بە دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژراون

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسمان لە غەززە گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فیلیپی لازارینی لە بەیاننامەکەیدا کە لە ئەکاونتی تویتەری خۆی باڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاندووە کە: لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ١٠٠ کەسیان کە لە ئاژانسەکەیان کاریان کردووە کوژراون.

لازارینی دەستنیشانی کردووە کە ئەو کەسانەی کە کۆژراون دایک و باوک، مامۆستا، پەرستار، پزیشک، کارمەندی فریاگوزارین و وتی: " ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل و فەلەستینییەکان ماتەمینییان ڕاگەیاندووە. بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە پێویستمان بە ئاگربەستێکی مرۆیی بەپەلە هەیە."