لە ستراسبۆگ پۆلیسی هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا هێزەکانی پۆلیس بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر چالاکگەرانێک کە لە پێناوی ئازادی ڕێبەر ئۆجالاندا خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیان ئەنجام دەدا.
لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا هێزەکانی پۆلیس بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر چالاکگەرانێک کە لە پێناوی ئازادی ڕێبەر ئۆجالاندا خۆپیشاندان و کۆبوونەوەیان ئەنجام دەدا.
ئەمڕۆ لە شاری ستارسبۆرگی فەڕەنسا، لە سەربانگەوازی کەجەدەکە-ی ئەورووپا و تەژەکە-ئەوروپا، بەبەشداری هەزاران لە کوردان و دۆستانیان لکە وەڵاتانی ئەڵمانیا، فەرانسا، بەلجیکا، هۆلەندا و سویسراە هاتبوون چالاکی و خۆپیشاندانی و کۆبوونەوەی مەزنیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک دەستی پێکرد. بەڵام پاش ماوەیەکی کورت لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە هێرش کرایە سەر چالاکگەران. لە هێرشەکەدا پۆلیس بۆمبی فرمێسک ڕێژ(گازی) بەکارهێنا. لە بەرامبەردا چالاکگەران هێرشەکەی پۆلیسیان ڕسوا کرد و درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا و تا ئەم ساتانەش بەردەوامە.
هـ.هـ