بە دیمەن

٤ی نیسان لە تونێلەکانی بەرخۆدان پیرۆز کرا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤ی نیسانیان لە تونێلەکانی بەرخۆدان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد.

٤ی نیسان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ

گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وەک هەموو ساڵێک، ئەم ساڵیش ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد. گەریلاکان لە تونێلەکانی بەرخۆدان هەڵپەڕکێیان کرد، گۆرانییان گوت و ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیان پیرۆز کرد.

دۆگا شەنگال لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی کوردستان پیرۆزکرد و گوتی: " لەدایکبوونی ڕێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە تەواوی گەلی کورد و هەڤاڵانمان و دۆستانمان پیرۆزی دەکەین."

گەریلاکان لە تونێڵەکانی بەرخۆدان بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیان بە ئاهەنگ وخۆشی دەربڕین و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد.