هەپەگە: ٣ داگیرکەر بە سزا گەیاندران، گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٣ داگیرکەر بە سزاگەیاندران و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە ڕاگەیاندراوێک ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٢ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠١:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوازی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

١٣ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٢٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی داگیرکاریدا بوون. لە چالاکییەکەدا گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا و وەستێندرا لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی داگیرکاری.

١٤ی تشرینی دووەم لە ٠٩:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوازی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندارا لەو کاتەی دارییان دەبڕییەوە، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا. دیسانەوە لە کاتژمێر ١٣:١٥ خولەکدا بە نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرایەوە کە خەریکی داربرینەوە بوون. داگیرکەرێکی دیکە بە سزا گەیاندرا. لەم چالاکییەکی هێزەکانی یەژا ستارماندا دوو داگیرکەرییان بە سزا گەیاند.

١٤ی تشرینی دووەم لە ١٧:٠٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە ڕوویان لە  تونێلەکانی شەڕمان کردووبوو شەڕی دەستەوەردان ئەنجام درا و داگیرکەران ناچار بە کشانەوە کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٢، ١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٢، ١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی کەندەکۆلا، سنین، بەربزنێ، قەلە ١١ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شکەفتیا، دێڕەشێ، دەشتی کافیا، شاخی رەشید ٤ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، شێلازێ، بێشیلی ٤ جار، بە گشتی ١٩ جار بە فرۆکەی شەڕکەر بۆردوومانکران.

١٣ و ١٤ی تشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازی ٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٩ جار؛ بە گشتی ٢٥ بە هەلیکۆپتەری شەڕکەر بۆردوومانکران.