هەپەگە: چالاکییەکانی گابار لەلایەن یەکینەی شەهید دۆغان زنارەوە ئەنجامدراون
هەپەگە: یەکینەی شەهید دۆغان زنار-مان لە دژی بنکە وبارەگای تابووری سەسلیجە لە (TRT)ی گابار سەر بە شرناخ و چەند بیرە نەوت، بە مەبەستی هۆشداری٤ جاران هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا.
هەپەگە: یەکینەی شەهید دۆغان زنار-مان لە دژی بنکە وبارەگای تابووری سەسلیجە لە (TRT)ی گابار سەر بە شرناخ و چەند بیرە نەوت، بە مەبەستی هۆشداری٤ جاران هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا.
ڕاگەیاندراوی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٧ی کانوونی دووەم، دانیشتوانی گوندی شهێ لە ناحیەی دینارتێی ناوچەی ئاکرێ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و ئەندامی عەشیرەتی زێباری بە ناوی "جافر جەلال و هاوژینەکەی ستی، بە ئەنقەست لەلایەن میت و پاراستنەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا هەر دوو هاوڵاتی مەدەنی بەساڵاچوومان بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران.
لە وڵامدانەوەی ئەم کۆمەڵکوژییەدا، لە ٣٠ی کانوونی دووەم، لە نێوان کاتژمێر ١٤:٤٥ تا ١٦:١٥، یەکینەی شەهید دۆغان زنار-مان ٤ جاران هێرشی هۆشدارییان بۆ سەر بنکەی تابووری سەسلیجەی(TRT)ی گابار لە شرناخ و چەند بیرە نەوتی ئەنجامدا. ئەگەر لەمەو بەدوا هاوڵاتیانی مەدەنیمان بگیردرێن و بکرێنە ئامانج، هێزەکانی بەرگری ئاسمانیمان بە هەمان شێوە وەڵام دانەوە دەکەن."