نەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد: ئەرکی مێژوویی خۆمان بەجێدەگەیەنین

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە لەبارەی ٤٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە رایگەیاند، "وەک ئەو فیداییانەی روومان لە ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە، ئێمە بە ئەدای باڵا و تێمپۆی سەرکەوتنەوە ئەرکە مێژووییەکانمان بەجێدەگەیەنین".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ٤٦ەمین ساڵی دامەزراندنی پەکەکەی لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە پیرۆز کرد. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە سەرەتا لە رێبەری بزوتنەوەکەمان، دامەزرێنەری پارتەکەمان، فیدایی یەکەم و گەورەترین زەحمەتکێش لە رێبەر ئاپۆ، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان،  بنەماڵەی شەهیدان، دۆستانی بەنرخی پارتەکەمان، خۆڕاگرانی ناو زیندان، هاورێیانمان لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و لە سەرجەم لایەنگرانی پەکەکە پیرۆز دەکەین.

پارتەکەمان پەکەکە پارتێکی شەهیدانە کە کە بۆ ئەوەی واتای دروست بە شەهیدبوونی هاوڕێ حەقی کارەر ببەخشێت، بۆ خاوەنداری لە یادی ئەو و بۆ ئەوەی خوێنی بەفیرۆ نەچێت، لەسەر بنەمای سەرخستنی ئامانجەکانی دامەزرا و نیوسەدەیە لەو پێناوەدا بێوچان هەنگاو دەنێت. سوپای شەهیدان کە پێشەنگایەتی بۆ پارتەکەمان پەکەکە دەکات، لەماوەی ٤٦ ساڵدا بەهای گەورە، پێودانگی بەرز، گەورەیی جەوهەریی مرۆڤ، مەعنەویەتی باڵا، رۆحی فیدایی ئاپۆیی و ژیانێکی بەنرخ و واتاداری ئافراند، کە لە پێناویدا مرۆڤەکان سڵ لە مردن ناکەنەوە. ئەو بەها پیرۆزانەمان لە کەسایەتی هێڵی شەهیدانماندا بەرجستەبوو کە سەرچاوەن سەرەکی هێزی ئێمەن. لە شەڕی بێ وچانی ٤٦ ساڵەی پەکەکەدا هەر شەهیدبوونێک بوە ناوی حەقیقەتی رێپێوان بەرەو سەرکەوتن، هەموو شەهیدانی ئازیزمان کە ئەو راستیەیان بە ئارەقە، گیان وخوێنی خۆیان ئافراند، لە کەسایەتی شەهیدی گەورەی پارتەکەمان هاوڕێ حەقی کارەر بە رێز، خۆشەویستی بەبیردەهێنینەوە.

جەنگاوەرانی نەبەزی ئاپۆیی ئافرێندران

پارتەکەمان پەکەکە کە بە دووربینیی قووڵ و هەوڵی زۆری رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشچوو و گەورەبوو، لە تێکۆشانی ٤٦ ساڵەی خۆیدا وەک ئەوەی بە دەرزی بیر هەڵبکەنێت، هەبوونی لە نەبوون، ژیانەوەی لە وشکبوون، رزگاری لە قڕکردن، سەربەخۆیی لە کۆلۆنیالیزم و گەلێکی قارەمانیشی ئافراند کە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت. تێکۆشانی پەکەکە کە هەر ساتێکی وەک ئەفسانەیەک تێپەری، لەناو شۆڕشدا شۆڕشی کرد، لەپێناو هەبوون و ئازادیدا راستی گەلێکی خۆڕاگری ئافراند کە بێ دوودڵی تێدەکۆشێت. راستی ژنی ئازاد و جەنگاوەری پەکەکەی ئافراند کە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی دەجەنگێت و ئەوەی کردە دیاری بۆ گەلانی بندەست و تەواوی مرۆڤایەتی. پارتیمان پەکەکە مێشکێکی گەورە، کولتور، زمان، شێواز، بڕوا، مەعنەویەت و رێبازی ژیانی ئازادی ئافراند و لە کوردستان گەورەترین شۆڕشی کۆمەڵایەتی بنچینەیی هێنایە ئاراوە. ئەو راستیانەی کە لە کەسایەتی پەکەکەدا هاتنە ئاراوە؛ لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان راستی رەوابوون و ناڕەوایی، باشی و خراپی، ئازادی و کۆیلایەتی، دیموکراسی و نەتەوەدەوڵەتی، جوانی و دزێوی، راستی و هەڵە، فیداکاری و خۆبەدەستەوەدان، هەڵوێستی ئازاد و خیانەت، سەربەزی و سەرشۆڕی، سۆسیالیزم و سەرمایەداری خستەبەرچاو.

پەکەکە کە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی بە بڕوای پتەو، ئیرادە، پشوودرێژی، هەوڵدان، رەنج و تێکۆشانێکی سات بە سات بەکرداری کرد، بە سەربەرزییەکی گەورەوە ٤٧ەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمی خۆی پیرۆز دەکات. بێگومان ئەو سەرکەوتنە هەر هەموو بەرهەمی رەنجی بێکۆتایی رێبەر ئاپۆ، گەل و هاوڕێ شەهیدەکانمان، بەرهەمی تێکۆشانی فیدایی رێباز، تێپمۆ و شێوازی ئاپۆییە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە باکوری کوردستانەوە تا هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە چیاوە تا گەورەشارەکان کەوتنە ناو بڕیارگەکانی شەڕی دوژمن و هەڵوێستێکی قارەمانێتیان نیشاندا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە تێکۆشانی بێ ئامانیان، ڕۆحی تێکنەشکان و ڕێبازی سەرکەوتنی پەکەکەیان نوێنەرایەتی کرد، پێشەنگە فیداییەکانی تابووری نەمران هاوڕێ سارا تۆڵهەڵدان گۆیی، ڕووکەن زەلال، ڕۆژهات زیلان، ئەردال شاهین و دواجار هاوڕێ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لە ئەنقەرە چالاکییان لە دژی توساش ئەنجامدا، ئەوەیان نیشاندا کە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی دەتوانێت چی بکات، چالاکی فیدایی مێژوویی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر لە بەرخۆدانی زیندانەکانی ئامەدەوە تا زیلانەکان وەک نوێترین ئەڵقەی چالاکییە فیداییەکانی مێژووی خەباتمان پێوەرەکانی چالاکی فیدایی بەرەوپێش برد و لە زۆر لایەنەوە گەیاندە ئاستی هەرە بەرز، هەنگاوی گەریلا لە ساڵی دواییدا، بەرخۆدانی فیدایی و چالاکییەکانی بە ڕەوتی بەرز هەموو پیلانەکانی دوژمنی سەراوژێر کرد، ڕژێمی فاشیستی هێنایە بەر ڕووخان و ئێمەی زیاتر لە سەرکەوتن نزیک کردەوە.

نەمرانی ساڵی ٤٦ـەمینی تێکۆشان

هاوڕێیانمان ئالان ملازگرت، شێخموس مەلازگرت، بەروار دێرسیم، ئۆرهان جیهات بینگۆل، شیار عەفرین، تەکین گۆیی، سەرحەد ژێهات پاتنۆس، محەمەد جودی، د. سارا تۆڵهەڵدان، بێریتان نورحاق چیا، هەرەکۆل شیار، هاوڕێ چیا، شەرڤان ڤارتۆ، جانشێر شێراوا، ئەکین ڕۆدی، خەبات تورکمەن و پڵنگ گەرمیان کە لە ساڵی ٤٦ـەمین تێکۆشانی پەکەکەدا بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون، هەروەها فەرماندە فیداییە ئاپۆییەکانمان وەک دێرسیم نورحاق، مەدیا عەگید، سەبری باگۆک و کارکەر تۆڵهەڵدان کە مۆرکی خۆیان لە تێکۆشانمان دا، بوون بە فەرماندەی سیمبول کە نیشانیان دا ڕۆحی پەکەکە تێک ناشکێت و نابەزێت.

پێداگریی سەرکەوتنمان لە هەر کاتێک بەهێزترە

وەک هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان کە لە جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی، ڕێبازی ژیانی ئاپۆیی و لە ڕێڕەوی سەر هێڵی شەهیدان هیچ کات پاشەکشێ ناکەن، بڕیارداریمان بۆ سەرخستنی خەباتی ئازادیی و بوونی گەلەکەمان لە هەر کاتێک بەهێزترە، وەک سەربازانی فیدایی ئاپۆیی کە بە تەواوی ڕوویان لە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمانە و ئامادەن لەم ڕێگایەدا بە هەر شێوەیەک قوربانی بدەن، بە چوونە ناو ساڵی ٤٧ـەمینی دامەزراندنی فەرمی پەکەکەمان ڕادەگەیەنین کە بە کارایی و ڕێبازی سەرکەوتن ئەرکە مێژووییەکانمان جێبەجێ دەکەین، ساڵی نوێی پەکەکەمان جارێکی تر لە هەموو گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین و لە ساڵی نوێدا سەرکەوتنی تێکۆشان دەخوازین.”