بە دیمەن

پرۆفیسۆر دکتۆر کاڤالی: نموونەی جیهانی زۆرن بە پەکەکە دەڵێن 'چەک دانەنێ'

پرۆفیسۆر دکتۆر فرانکۆ کاڤالی سەبارەت بە داواکاری دەوڵەتی تورک بۆ چەک دانانی پەکەکە ڕایگەیاند؛ دانانی چەک بەبێ مسۆگەرکردنی پرۆسەکە هیچ واتایەکی نییە، هەروەها نموونەی جیهانی زۆرن داوا لە پەکەکە دەکەن "چەک دانەنێت."

پرۆفیسۆر دکتۆر فرانکۆ کاڤالی کەسایەتی زانای ناسراوی سویسری و پارێزوانی مافی مرۆڤ و سیاسەتمەدار، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاندنی کرد.

'عەبدوڵا ئۆجالان کەسایەتیەکی سەرەکییە، بەئازاد کردنی چارەسەری دەخوڵقێت'

پرۆفیسۆر دکتۆر فرانکۆ کاڤالی باسی لەوەکرد، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە پرسی چارەسەری سیاسی کورد گرنگە و ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورک هەتا ئێستا لە چارەسەری بەدوورە.

پرۆفیسۆر دکتۆر فرانکۆ کاڤالی، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەر ئاپۆ لە چارەسەرکردنی پرسی سیاسی کورد دا کەسایەتیەکی کاریگەر و سەرەکییە و وتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد گرنگیەکی تایبەتی هەیە، دەتوانن ئەم ڕۆڵە لەگەڵ ڕۆڵی نلسۆن ماندێلا بەراورد بکەن، لە باشووری ئەفریقا ئازادکردنی نلسۆن ماندێلا ڕەوڵێکی سەرەکی لە کۆتاییهێنان بە دیکتاتۆرییەت دژی ئەفریقییەکان و ڕوڵێکی کاریگەری نواند، واتە کۆتایی بە ڕژێمی ئاپارتایدی هێنا. هەمووان لەگەڵ ئەو باوەڕەن ئەگەر ماندێلا ئازاد نەکرایە ئەو گۆڕانکارییە ڕووی نەدەدا. بۆیە سەبارەت بە چارەسەری سیاسی پرسی مافەکانی گەلی کورد، مەرجی سەرەکی ئازد کردنی عەبدوڵا ئۆجالانە."

'لەلایەک شەڕ و لە لایەک پرۆسەی چارەسەری نابێت'

پرۆفیسۆر کاڤالی وتی، بە هۆی هەڵوێستەکانی دەوڵەتی تورکیاوە سەبارەت بە پرۆسەکە تێناگەم، هەروەها زۆر ئەستەمە کەس لێ تێبگات، لە لایەک دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستێکی توند نیشان دەدات و لە دژی ڕۆژئاوا شەڕ بەڕێوەدەبات و قەد دەرفەتی ئەوە نادات کە ئۆجالان بە شێوەی ئازاد ڕۆڵ بگێڕێت و لەگەڵ لایەنەکان کۆبێتەوە، لە لایەکی ترەوە، لەئاستێکی نزمدا قسەوباس لە سەر پرسەکە دەکرێت. کاتێک مرۆڤ ئەم هەڵوێستانەی دەوڵەتی تورک دەداتەبەر چاوان، هەست دەکەیت ئەو ڕووداوانە وەک شانۆیەک وایە.

'ئارمانج لەناوبردنی بەرخۆدان و پشتیوانیەکانە'

بەڕای من ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن، شانۆیەکی دەوڵەتی تورکە کە دەیەوێت پشتیوانیە جیهانیەکان لە ڕۆژئاوا و تێکۆشانی گەلی کورد و دیموکراسی لە ڕۆژئاوا لاواز بکات. بۆیە بەم شانۆیانە دەیەوێت ئەم پەیامە بدات کە : 'ئێمە لە نێوان خۆماندا لە گفتوگۆداین ئەو جۆرەی باس دەکرێت خراپ نین.'

بەگشتی ئەمە ڕۆانگەی منە و بە دڵنیاییەوە نازانم ڕاستە یان نە، لەبەر ئەوەی ئێمە زانیاری زۆرمان لەبەردەستدانییە. بەڵام بۆچوونی من ئەوەیە کە ئەم ڕووداوانە وەکوو پلانێکە بۆ لاوازکردنی بەرخۆدانی کورد و ئەو پشتیوانیە جیهانیانیەی لە ڕۆژئاوا و تێکۆشانی گەلی کورد دەکرێت.

'باسی چەک دانانی پەکەکە هیچ مانایەکی نییە'

پرۆفیسۆر کاڤالی داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکی سەبارەت بە چەک دانانی پەکەکەی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەدا کە نموونە جیهانیەکان داوا لە پەکەکە دەکەن 'چەک دانەنێت'. پرۆفیسۆر کاڤالی باسی لەوە کرد کە داوای چەک دانین لە پەکەکە بەبێ مسۆگەرکردنی پرۆسەکە هیچ مانایەکی نییە و وتی: "بۆ نموونە ئەگەر بمتوانیبا ئەمڕۆ بە ناوی شەڕڤانانی کوردەوە بڕیارێک بدەم، دەموت هیچ گەرەنتییەک بۆ چەک دانین بوونی نییە، بۆیە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە و لە دۆخێکی وەهادا، باسی چەک دانین هیچ مانایەکی نییە، لەبەر ئەوەی هیچ گەرەنتییەک لەلایەن دەوڵەتەوە لەسەر پرۆسەکە بوونی نییە."

بۆیە لە هەلومەرجێکی وەهادا، کە هیچ مسۆگەریەک بوونی نییە، بە بڕوای من نابێت بە هیچ شێوازێک چەک دابنرێت. لەڕاستید ئەگەر ئەردۆغان ئەمڕۆ توانای ئەوەی نییە کە بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا سەربکەوێت، بەهۆی بەرخۆدانی شەڕڤانانی کوردەوەیە. هەروەها ئەگەر تێکۆشانی چەکداری شەڕڤانانی کورد نەبوایە، بەدڵنیاییەوە ڕۆژئاوا هەر زووتر هەڵوەشابووەوە.

بەگشتی چەک دانین و بەرهەم هێنانی ئاشتی زۆر باشە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە ئەمە شانۆیەکی بچووک نییە و لە کۆتاییدا کارەساتی لێناکەوێتەوە، چونکە ئەگەر چەک دانرا و لایەنی بەرامبەر بەڵێنی خۆی نەبردەسەر ئەوە بە جارێک هەموو شتێک لەناو دەچێت.

'لە سەرانسەری جیهاندا نموونەی زۆر هەیە داوا لە پەکەکە دەکەن چەک دانەنێت'

لە سەرانسەری جیهاندا نموونەی زۆر هەیە کە لە بەرامبەر دانانی چەکدا بەڵێنی دیموکراسی بە تێکۆشەرانی بزووتنەوە ڕزگاریخوازە نەتەوەییەکان دراوە. بۆ نموونە وەک ئەوەی لە ئەمریکای ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەی جیهان ڕوویداوە؛ هەروەها لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا، هەموو ئەو تێکۆشەرانەی دژی فاشیزمی نازی شەڕیان کرد، پێیان وابوو کە بەپێی پێوەرەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکرێت. بەڵام دوای ساڵێک ئەمریکییەکان بە شەڕی سارد هاتن و گوتیان سوپاسی کردەوەکانتان دەکەین، بەڵام ئیتر تەواو بوو، ئێمە ئیتر ئەرکەکان بەدەستەوە دەگرین.

واتە تێبینی من ئەوەیە کە لە ئێستادا بۆ ڕۆژئاوا، بۆ کورد، بۆ هەر کەسێک کەباوەڕی بە دیموکراتیک بوون هەیە، هیچ گەرەنتییەک بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێبازی ئەرێنی بڕواتە پێش بوونی نییە. کاتێک هەموو لایەنێکی مەسەلەکە لەبەرچاو بگیرێن، ئەگەر من بمتوانیایە لەو بارەوە بڕیارێک بدەم، بەدڵنیاییەوە دەمگوت نا، ئێمە مەجبوورین هێشتا چەکەکانمان ڕابگرین."

'بە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری پرسەکە ڕوو دەدات'

پرۆفیسۆر فرانکۆ کاڤالی سەبارەت بە ئازادیی ڕێبە ئاپۆ و تی: "دانانی چەک تەنها بە شێوەیەکی چارەسەری دیموکراتیکی ڕاستەقینە دەکرێت جێبەجێ بکرێت و وتی، کاتێک مرۆڤ نموونەی ماندێلا لەبەرچاو دەگرێت، دۆخی چەکدانین لە دوای ئازادی بەڕێز ئۆجالان، دوای گفتوگۆی جددی لەسەر پرسی چارەسەری، دەکرێت لەسەری باس بکرێت. بەڵام ڕاگرتنی بەڕێز ئۆجالان لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەی زینداندا و پاشان نمایشێکی نادیار و وتنی نا، ئێمە چارەسەری جێبەجێ دەکەین، بەڵام دەبێت چەکەکانتان دابنێن دواتر ئێمە پرسەکە یەکلایی دەکەینەوە'، بە بۆچوونی من هیچ کەس ناتوانێت بە جددی وەریبگرێت و نابێت هیچ کەس بکەوێتە ئەم تەڵەیەوە."