بریندرانی نەخۆشخانەی حەسەکە: تورکیا بە چەکی فۆسفۆرهێرشی کردووەتە سەرمان

هاوڵاتیانی سڤیلی بریندارلە نەخۆشخانەی گەل لە حەسەکە ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی فۆسفۆر بۆردمانی خەڵکی سڤیلی کردووە.

ئەو سڤیلە بریندارانەی کە ئێستا لە نەخۆشخانەی گەل لە شارۆچکەی حەسەکەی سەر بە کانتۆنی جزیرە چارەسەر دەکرێن، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی فۆسفۆر بۆردومانی خەڵکی سڤیلی کردووە.

یەکێک لەو هاوڵاتییە سڤیلانەی کە تووشی سووتان هاتبوو بەهۆی بەرکەوتنی فۆسفۆرەوە، لەو کاتەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک چەند رۆژێک لەمەوبەر کاروانی هاوڵاتیانی سڤیلی کردە ئامانج کە بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی شەڕڤانان بەرەو سەرێ کانی بەڕێوە بوون.

سیپان لە وتەکانیدا کە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، باسی لەوە کرد کە جۆری ئەو چەکەی پێی بۆردومان کران 'فۆسفۆر بوو'. سیپان لە کاتێکیدا زۆربەی جەستەی سووتاوە دەڵێت: "وێڕای دووربوونی خەڵکی سڤیل بە سەدان مەتر، بەڵام ئەوانیش تووشی سووتان هاتوون".

کەسێکی دیکەی سووتاو باسی لەوە کرد کە ئەوان بە چەکی فۆسفۆر لێیان دراوە لە کاتێکدا بەرەو گوندی عالیە دەچوون کە دەروبەری رۆژئاوای تەل تەمر.

ک-ش