سوپای تورک لە کۆبانی زوی و زارە کشتوکالیەکان دەسووتێنێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی زەویە کشتوکالیەکانی رۆژئاوای کۆبانی تۆپباران کرد و بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە سووتان.

سوپای داگیرکەر و چەتەکانی کە لە ناوچەی جەرابلوس جێگیر کراون، زەوی و زاری کشتوکاڵی گوندی بوراز کە دەکەوێتە رۆژئاوای کۆبانێ، بوردومان کرد.

بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا کشت و کاڵ و دەخل و دانی ناوچەکە ئاگری گرت و دوای ماوەیەکی کورت توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

دوێنێش هێزی داگیرکەران گوندەکانی هەجی ئیسماعیل، کەتەش، مشکۆ و بەندەر کە دەکەونە رۆژئاوای شاری کۆبانێ، تۆپباران کردبوو و بە هەمان شێوە داخل و دانی ناوچەکە ئاگری گرتبوو.

ز.ش