قەسەدە: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێرشەکان بەردەوامە، ٥سڤیل شەهید بوون
وتەبێژی قەسەدە: دەوڵەتی تورک پێوانەکان ئاگربەست ڕەچاو ناکات و بەردەوامە لە هێرەکانی بۆسەرهەرێمەکە.
وتەبێژی قەسەدە: دەوڵەتی تورک پێوانەکان ئاگربەست ڕەچاو ناکات و بەردەوامە لە هێرەکانی بۆسەرهەرێمەکە.
کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە وتی، " هێزەکانی ئێمە لە سەر بڕیاری ئاگربەستی دوێنێ لە ڕێکەوتی ١٧ی ئۆکتۆبەر لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە هەموو بەرەکانی شەڕدا چوونەتە قۆناغئ بەرگری، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە تۆپ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرەی سەرێکانی هێرشەکانیان ڕانەوەستاندووە.
لە ڕاگەیەمراوەکەی قەسەدە هاتووە:
هێزەکانی ئێمە لەسەر بڕیاری ئاگربەستی دوێنێ لە ڕێکەوتی ١٧ی ئۆکتۆبەر لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە هەموو بەرەکانی شەڕدا چوونەتە قۆناغئ بەرگری، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە تۆپ، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرەی سەرێکانی هێرشەکانیان ڕانەوەستاندووە.
لەو هێرشانەدا لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دوینێ شەو هەتاکوو ئیستا، ١٣ شەڕڤانی قەسەدە، لە هێرشی ئاسمانی لەسەر گوندەکانی سەرێکانی ٥ هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون.
ئێمە داوا لە هەموو کەسێک بەتایبەت لایەنەکانی ئاگربەستەکە دەکەین کە لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا هەڵسووکەوت بکەن. ئێمە ڕایدەگەێنین کە هێزەکانمان مافی پاراستنی ڕەوا بەکار دێنن و وڵامی هەر هێرشێکی داگیرکەران دەدەنەوە.
ک-ش