ئاڵتنئۆرس: ئاشتی نەبێت نانیش نییە
ئاڵپ ئاڵتنئۆرس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی قەیران ئابۆری لە تورکیا سیاەەتی شەڕی دەسەڵاتە و وتی"ئاشتی نەبێت نانیش نییە. ئاشتی بە ئەندازەی نان گرنگە."
ئاڵپ ئاڵتنئۆرس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی قەیران ئابۆری لە تورکیا سیاەەتی شەڕی دەسەڵاتە و وتی"ئاشتی نەبێت نانیش نییە. ئاشتی بە ئەندازەی نان گرنگە."
ئاڵپ ئاڵتنئۆرس ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بارەی هۆکاری دابەزینی نرخی لیرەی تورکی لە بەرانبەر دۆلار و یۆرۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. ئاڵتنئۆرس ڕایگەیاند، لە تورکیا کێشەی ئابۆری هەیە و ئاماژەی بە سیاسەتی شەڕەنگێزی دەسەڵات کرد و وتی، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەمووان شایەدی ئیفلاسبوونی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم بوون و کێشەکانی ئێستا کێشەکانی کاپیتالیزمە.
ئاڵتنئۆرس ئاماژەی بەوەکرد، دابەزینی نرخی لیرەی تورکی لەبەرانبەر دۆلار و یۆرۆ هۆکار نییە، بەڵکۆ ئەنجامێکە و وتی،" دۆخی ئێستای ئابۆری نیشانەی ڕوودانی کێشەی بناغەییە. بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گەل دەبینێت کە هەندێک شت راست نییە و بەم شێوەیە ژیان بەڕێوەناچێت. شەڕێ ئاکەپە و مەهەپە کە ڕێگای بۆ ئەم کێشەیە کردەوە، وڵات و ئابۆری خستووەتە ئەم دۆخەوە. لایەنی شەڕ، لە ژێر ناوی پیشەسازی پاراستندا، خەرجی سەربازی بەرزکردەوە و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر ئابۆری دروست بوو. بە بۆنەی شەڕەوە لە هەرێمەکە ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی گەورە لەناوچوون. کاتێک سەرنج دەدەینە ئەم سیاسەتەی شەڕ، دەبینین کە لیرەی تورکی زۆر دابەزاندووە و بێنرخ بووە."
زیادبوونی ڕێژەی بێکاری
ئاڵتنئۆرس وەبیریهێنایەوە کە وەبەرهێنان نەبێت، پارەش بێنرخ دەبێت و بەهاکەی دادەبەزێت و وتی،"لە سەردەمی کۆرۆنادا ڕێژەی بێکاری زیادی کرد. بەپێی ئاماری ناوەندی ئامارەکانی تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ەوە ڕێژەی بێکاری لە هەڵکشاندایە. بەو شێوەیەش ڕێژەی بێکاری ٥٢% زیادی کردووە. ئامارە راستەقینەکانیش، ئاماری ناوەندی لێکۆلینەوەی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگیری تورکیان. بە تەنها بە بریارنامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ ٥ ملیۆن کەس بێکار بوون. لە مێژووی تورکیادا بەم ئەندازەیە ڕێژەی بێکاری بەرزنەبووەتەوە."
پەتای کاپیتالیزم
ئاڵتنئۆرس دەشڵێت، ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە ئەندەکسی دۆلار دابەزیوە و لە جیهاندا بەهای کەمبووەتەوە و وتی،"لە دۆخێکی بەم شێوەیەشدا لیرەی تورکی لەبەرانبەر دۆلار بەهاکەی لەدەستداوە. دەڵێن،'ئێمە یاریەکە تێکدەدەین.' ئێمەش چاوەڕێ دەکەین بزانین چی ڕوودەدات. بێگۆمان سیاسەتی هەڵەی ئاکەپە هۆکارێکە. بەڵام هەموو کێشەکە نییە. کێشەکە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمە. پەتاکە، پاتای کاپیتالیزمە. لە هەموو جیهان بینرا کە کاپیتالیزم نەخۆشیەکە. بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە نوێیەکان بە شێوەیەکی زۆر ڕادیکالانە لێپرسینەوە لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم دەکەن و ڕووبەڕووی دەبنەوە.
تورکیا لە ئاستی جیهاندا زۆر تەنگاو بووە. وڵاتێکە کە لە چوارچێوەی وڵاتە داگیرکەرەکاندایە و لە ڕووی ئابۆریشەوە سنوردارە. لەوە زیاتر، لە لایەکی ترەوە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و فراوانکردنی شەڕێشەوە سەرچاوەکانی ئابۆری لەناوبران. ئەم دەسەڵاتە هیچ کاتێک ناتوانێت ئابۆریەکی وەربەرهێنەر سەرلەنوێ لە تورکیا زیندوو بکاتەوە. لەبەرئەوەی بەرژەوەندیەکانی بە سەرمایەوە بەستووەتەوە."
کێشەی کورد دیارکەرە
ئاڵپ ئاڵتنئۆرس ئەوەشێ خستەڕوو کە کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی دانوستان دوای ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ تورکیای بۆناو دۆخێکی تاریک پەلکێش کرد و وتی،"کێشەی کورد لە لایەن قەیرانەوە زۆر دیارکەرە. کاتێک سەرنج دەدەینە ئابۆری ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ئابوری دوای ٢٠١٥ ئەو جیاوازیە بە ئاشکرایی دەبینین. بە ڕێبازی سیاسی دەتوانرا زۆر کێشە چارەسەر بکرایە. بەڵام ئەوەی کە کۆتایی بە دانوستانەکان هێنا و مێزەکەی قڵپکردەوە ئەردۆغان خۆی بوو. ئەگەر کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر ئابۆری دروست بووە، پێویستە هۆکارەکەی لەبیرنەکرێت کە ئەردۆغان بەشێکە لە هۆکارەکە.
ڕێزە سیاسەتی شەڕ لەژێر ناوی 'تیرۆر' دەستیپێکردووە. بە پێی بیرکردنەوەی ئەوان بە چەک دەتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن. بە ناوی 'من دەتوانم کێشەی کورد بە ڕێبازی سەربازی چارەسەر بکەم' پلانێکی لەناوبردنیان ئامادە کرد. بەو شێوەیە ئاگریان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێمە بووینە وڵاتێک کە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەدا لەناوشەڕداین. لە کەشوهەوای بێشەڕ و دیالۆگی ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ دا ئەو هێڵەی دروست ببوو زۆر جیاواز بوو.
ئەو هێڵە لە حوزەیرانی ٢٠١٥دا لەناوچوو. هەڵوێستی سیاسی کە دەڵێن ' بەم کارە سەرناکەوین و مێزەکە قڵپدەکەمەوە' ٥ ساڵە توریای خستووەتە ناو دۆخێکی تاریکەوە. پیشەسازی شەڕ و سوپا هەموو شتێکە. گەل بۆ ئۆبژەیەک گۆڕاوە کە سەرباز بۆ سوپا دەدۆزنەوە و بە باجی خۆیان سوپا بەخێو دەکەن. لە کاتێکدا کە میلیتاریزم بەم شێوەیە گەورە دەکرێت، لە ڕووی ئابۆریەوە دۆخێکی جیاواز دروست نابێت. ئاشتی ئەمڕۆ بە ئەندازەی نان پێویستە. ئاشتی نەبێت نان نییە، ئەمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە."
ف.ق