ئەڵمانیا چاوپۆشى لە رێکخستنە "نەژادپەرستەکانى تورک" دەکات؟

جانسو ئۆزدەمیر ئەندامى پەرلەمانى فیدراڵى ویلایەتى هامبورگی ئەڵمانیا، هێرشى ئەمدواییەى چەتە نەژادپەرستەکانى تورک بۆ سەر کوردان لە ئەڵمانیا، کە سەرنجی زۆرى خراوەتە سەر، بردە پەرلەمان و لەبارەی ئەو هێرشانەوە قسەى کرد.

جانسو ئۆزدەمیر ئەندامى پەرلەمانى فیدراڵى ویلایەتى هامبورگی ئەڵمانیا، هێرشى ئەمدواییەى چەتە نەژادپەرستەکانى تورک بۆ سەر کوردان لە ئەڵمانیا، کە سەرنجی زۆرى خراوەتە سەر، بردە پەرلەمان و لەبارەی ئەو هێرشانەوە قسەى کرد.

جانسو ئۆزەدەمیر، کە هاوکات هاوسەرۆکى پەرلەمانى ویلایەتى هامبورگە لەبارەى کارەکانى فیدراسیۆنى کۆمەڵە تورک و دیموکراتیک و ئیدەئالیستەکان (ADUTDF) و ڕێکخستنێک بە ناوی کۆمەڵەى فورقان و حیزبى تەحریرەوە پرۆژە پرسیارێکى ئامادە کرد.

لە پرۆژ پرسیارەکەى ئۆزدەمیردا داوا کراوە، حکومەتى ویلایەتى هامبورگ وەڵامى پرسیارەکان بداتەوە و هەروەها پرسیاری ئەوەشیکردووە، کە یەکەى ئەمنى و ئاسایشى ئەڵمانیا لە دژى ئەو گروپانە و کارەکانیان چیى کردووە و چۆن لێیان نزیک بووەتەوە.

ئۆزدەمیر لە پرسیارەکانیدا لەبارەى (ADUTDF) باسى ئەوەیکردووە، کە ئەو گروپە ٧ هەزار ئەندامى هەیە و گەورەترین ڕێکخراوى نەتەوەپەرستى تورکە لە ئەڵمانیا.

ئۆزدەمیر پرسیاری ئەوەیکردووە، یەکەى ئەمنی و ئاسایشى ئەڵمانیا لە دژى (ADUTDF) هەڵوێستى چۆنە، لایەنگرانیان لە هامبورگ لە ساڵى ٢٠١٥ەوە چەند زیاد، یان کەمیکردووە، پەیوەندیى (ADÛTDF) لەگەڵ لۆبیى رژێمى ئاکەپە – مەهەپە و ئەردۆغاندا چییە و چۆنە. هەروەها لەبارەى تورکۆس هامبورگ (Turkos Hambûrg) و توران. ئی. ڤی. هامبورگ (Turan.e.V.Hamburg) دا لە راپۆرتی هەواڵگریدا بە "نەتەوەپەرستى تورک" پێناسەکراون، چ زانیارییەک لەبەردەستى بەڕێوەبەرانى هامبورگدایە.

چى لەسەر کۆمەڵەى فورقان دەزانرێت

ئۆزدەمیر لەسەر کۆمەڵەیەک بە ناوى فورقان و حیزى تەحریرەوە پرسیارى ئەوەیکردووە، لەبارەى ئەو کۆمەلەیەوە چ زانیارییەک لە دەستى یەکەى ئاسایشدایە. ئامانجى ئەو کۆمەڵەیە چییە و بۆ ئامانجەکەیان چ ڕێگا و ڕێبازێک بەکار دەهێنن. لە پشت کۆمەڵەى فورقانەوە تۆڕێکى نێودەوڵەتى یان دەوڵەتێک هەیە، یان نا. حکومەتى ویلایەتى هامبورگ و یەکەى ئاسایش بۆ پێشگرتن لە کارى ئەو کۆمەڵەیە چییان کردووە.

هەروەها ئۆزدەمیر لەبارەى حیزبی تەحریرەوە، هەمان ئەو پرسیارانەى کردووە، کە لەبارەى کۆمەڵەى فورقانەوە لە پرۆژە پرسیارەکەیدا خستبوونییەڕوو.