ته‌ندرووستیی یه‌كێك له مانگرتوانی ستراسبۆرگ تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
باری ته‌ندرووستیی یوكسه‌ل كۆچ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا كه یه‌كێكه له مانگرتوانی ستراسبۆرگ، تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
باری ته‌ندرووستیی یوكسه‌ل كۆچ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌ورووپا كه یه‌كێكه له مانگرتوانی ستراسبۆرگ، تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
مانگرتنی كوردستانیان له شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا له ڕۆژی ٤٧هه‌مدا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستیی یوكسه‌ل كۆچ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) تێكچوو، پاش ئه‌وه‌ی بانگی ئامبولانس و تیمه پزیشكییه‌كان كرا، پشكنینی بۆ كرا و ده‌موده‌ست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یوكسه‌ل كۆچ ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له لایه‌ن تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه ئاوی كانزایی بخرێته‌سه‌ر. ده‌رباره‌ی باری ته‌ندرووستیی یوكسه‌ل كۆچ، د. فه‌خره‌دین گولشه‌ن ڕایگه‌یاند، دۆخی كۆچ دژواره، ئازارێكی زۆری سنگ و سكی هه‌یه. ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ته‌ندرووستیی یوكسه‌ل كۆچ ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ئازاره‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تیمه‌پزیشكییه‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
یوكسه‌ل كۆچ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردستانییانی ئه‌ورووپا (KCDK-E) ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵانه و یه‌كێكه له‌و ١٤ كه‌سه‌ی دژ به گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری ستراسبۆرگ مانی له خواردن گرتووه.
s.m