دەزگاى ئاماری تورکیا: مایەپوچبوون لە ١.٣٥ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢.٥

دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) رایگەیاند، بەهای ٢٦٨ کاڵا لە کۆی ٤١٨ کاڵا زیادیان کردووە. راشگەیاند، مایەپوچبوون لە ١.٣٥ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢.٥.

دەزگاى ئاماری تورکیا ئاماری مایەپوچبوونی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ی بڵاوکردەوە. بەپێى ئامارەکە لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا مایەپوچبوون لە ١.٣٥ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢.٥ . بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، مایەپوچبوون بە رێژەى ١٤.٥٢ زیادیکردووە.

بەبەراورد بە مانگی یەکی ساڵی رابردوو، بەڕێژەى ٤٢.٢١ بەهای کحول و خواردنەوە و توتن زیادیکردووە، بە رێژەى ١٥.١١ بەهای کەرتى پەروەردە بەرزبووەتەوە و بەهای خزمەتگوزاریەکانیش بە رێژەى ١٥.٠١ بەرزبوونەتەوە. کەمترین رێژەى بەرزبوونەوە و هەڵاوسان لە کەرتى راگەیاندا بووە، کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەى ٢.٤١ بەرزبووەتەوە.

هەروەها کەرتى بیناسازی و خانوبەرە بەڕێژەى ٤.٦٥ و خواردن و خواردنەوەش بە رێژەى ٤.٦٥ و گرانبوون و هەڵاوسانیش لە کەرتى تەندروستى بە ڕێژەى ٣.٩٦ زیادیکردووە.

بەپێى ئامارەکەی دەزگاى ئاماری تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمى ئەمساڵدا لە کۆی ٤١٨ مادە بەهای ٢٥ مادەیان نەگۆڕاوە، بەڵام بەهای ٢٦٨ مادەی تر بەرزبووەتەوە.

ژ.ت