دەوڵەتی تورک لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و باشوری کوردستان، لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا ئیدانە کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەفتانین و باشوری کوردستان، لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا ئیدانە کرا.
هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا شەرمەزار کرا.
چالاکیەکە بە دەستپێشخەری کەجەدەکە-جنێڤ و کەجەدەکە-لۆزانەوە ساز کرا و تێیدا پانکارتی 'یەکێتی و خۆڕاگری کۆتایی بە داگیرکاری دێنێت' و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە، یەپەژە و تەژەکە-ئەوروپا بەرز کرانەوە.
چالاکیەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستی پێکرد و دواتر دروشمی خاوەنداریکردن لە خۆڕاگری لە باشوری کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان، وترانەوە.
لە چالاکیەکەدا کە لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو، بێدەنگی لایەنەکان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا.
هاوکات بڵاوکراوەیەک بە زمانی فەرەنسی خوێنرایەوە و دواتر سالح ساغلام هاوسەرۆکی نەدەکە قسەی کرد و رایگەیاند، دەبێت لە چوار پارچەی کوردستان گەلی کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی قڕکەری تورک لە حەفتانین و باشوری کوردستان خۆڕاگریەکی هاوبەش بەڕێوە ببەن.
دوای قسەکانیش، چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ز.ش