دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ و ئەدەنە زیاتر لە ١٢ کەسی دەستگیرکرد
پۆلیسی تورک لە جۆلەمێرگ و ئەدەنە بە پاساوی چالاکیی سیاسی هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و بە لانیکەمەوە ١٢ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک لە جۆلەمێرگ و ئەدەنە بە پاساوی چالاکیی سیاسی هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و بە لانیکەمەوە ١٢ کەسی دەستگیرکرد.
لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و لە ناوچەکانی شەمزینان و چەلێ و گەڤەر ناوەندی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کرایە ئامانج و لەو چوارچێوەیەدا لێکۆڵینەوە لە دژی کەجەدە دەستیپێکرد و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.
ئەو کەسانەى دەستگیرکراون ناوی بەشێکیان روون بووەتەوە و بریتین لە؛ پنار یڵماز بەڕێوەبەری هەدەپەى شەمزینان، شوکرو چالی، نیهاد تورگوت، رەمەزان ئەریک، محەمەد ئەمین سەڤەن، هێڤیدار ئەرتوچ، عومەر فاروق تەکین و فەلەما ئاکەر.
لە ئەدەنەش لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەیەکدا و لەسەر داوای داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە، جەندەرمەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.
ژ.ت