چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سێ ئۆتۆمبێڵێ کۆمپانیای ThyssenKrûpp سووتێنران. چالاکیەکە لە چەند گەڕەکێکی بەرلین ئەنجامدرابوو.
هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد. گروپە چەپە ئەڵمانیەکان لەسەر مالپەری indymedia.org راگەیەیەنراوێکیان لەبارەی چالاکیەکە بلاوکردەوە و رایانگەیاند، ThyssenKrûpp بۆ سوپای تورکیا کە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ئامێری سەربازی دروست دەکات.
ئامانجمان کۆتاییهێنان بە هاوکاریەکانی ئەڵمانیا و سوپای تورکە
گروپە چەپەکان ڕایانگەیاند، تا کۆتایی پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دژی داگرکەری دەکەن و ئاماژەیان بەوەدا، بەم چالاکیە ویستمان پیشانی بدەین، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا بە تەنها نییە.
باسی ئەوەیان کرد، ThyssenKrûpp هاوکاری سوپای تورکیا دەکات و ئامانجمان ئەوەیە کۆتایی بە هاوکاریکردنی سوپای تورک بهێنرێت.
دوای چالاکی سوتاندنی ئۆتۆمبیڵەکانیان کۆمپانیای ThyssenKrûpp کۆبوونەوەکەی کە بڕیار بوو لە شاری بۆچوم ئەنجامبدات هەلوەشاندەوە.
ف.ق