لە لەندەن چالاکی (پێکەوە سەرهەڵدان) ئەنجامدرا

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گەنجانی کورد بە چالاکیەک پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی 'پێکەوە سەرهەڵدانی' تەڤەری گەنجان پیشاندا.

گروپێک لە گەنجانی کورد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان کۆبوونەوە و بە ڕێپێوانێک ٣٦مین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.

چالاکیەکە لە یەکێک لە کۆڵانە قەڵەبالغەکانی لەندەن بە ناوی هارینگەی ئەنجامدرا.

گەنجان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی کەجەکە و یەپەگەیان بەرزکردەوە و ڕێگای هاتوچۆیان گرت و بە ئینگلیزی و کوردی دروشمیان وتەوە و داگیرکەری و فاشیزمی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا دووکەڵی سپی بەکارهێنرا و دوات کاتژمێرێک لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری وۆدگرین میتینگێک ئەنجامدرا.

مونزور دەرسیم چالاکوانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند کە بە تێکۆشانیان لە گۆڕەپانەکان، فاشیستی دوژمن تێکدەشکێنن.

دەرسیم ئاماژەی بە هەنگاوی 'پێکەوە سەرهەڵدان' کرد و داوای لە گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان کرد کە لە دەوری هەنگاوەکە کۆببنەوە و فاشیزم هەڵبوەشێنن.

ف.ق