لە لەندەن یادی نازم یوجە و ساڵح ئازگان کرایەوە
نازم یوجە (عاگیت) کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو و ساڵح ئازگان (جیهاد) کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یادیان کرایەوە.
نازم یوجە (عاگیت) کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو و ساڵح ئازگان (جیهاد) کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یادیان کرایەوە.
ئەنجومەنی گەلی کورد لە لەندەن یادی نازم یوجە (عاگیت) کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو و ساڵح ئازگان (جیهاد) کە لە ڕۆژئاوا شەهید بوو، کرایەوە.
جگە لە خانەوادەی یوجە و ئازگان ، نوێنەرانی رێکخستنەکانی ناوەندە دیموکراتەکان و بە سەدان کەس بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. دوای دەقەیەک ڕێزگرتن، سینەڤیزیۆنێک ئامادەکرا و پیشاندرا.
دوای خوێندنی شیعر لەبارەی نازمی یوجە باسی ئەوەکرا کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە بەریتانیا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کردووە و لە ساڵی ١٩٩٨ شەهید بووە.
لە مەراسیمەکەدا پەیامی کەجەدە – ئەوروپا خوێندرایەوە و راگەیەنرا، ئەمڕۆ جیهان پەکەکە و گەلی کوردی ناسیوە. ئەگەر شەهیدەکانمان نەبوونایا ئێمە خاوەنی ژیانێکی بەشەرەف نەدەبووین. بۆ ئەوەی شایەنی ئەوان بین، زیاتر تێکۆشان دەکەین. ئێمە ئاڵا و جەلی هاوڕی ئاگید و جیهاد لە سەر زەوی ناهێڵین و تێکۆشانیان سەردەکەوێت.
بە ناوی خانەوادەی ساڵح ئازگین، مستەفا ئازگین قسەیکرد، ساڵح ئازگان ئەوینداری کوردستان بوو.
عەلی پویراز ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی ئەنجومەنی گەلی کوردی لەندەن ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی کورد بە ڕەنجێکی گەورە گەیشتە ئەم ئاستە و وتی، "ئەوان هیچ کاتێک سەریان دانەنەواند. نە بەرامبەر گاشیزمی تورک و نە لە بەرامبەر دڕندەیی داعش."
مەراسیمەکە دوای لیدوانەکان بە دروشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.
ف.ق