وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ لەبارەى گۆشەگیریی سەر ئۆجالان نامەیەکیان بۆ سی پی تی نارد

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل بەناوی وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵەوە داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد. بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکی بۆ ریجس بریلات سکرتێری گشتیی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT) نارد.

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل بەناوی وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵەوە داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد. بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکی بۆ ریجس بریلات سکرتێری گشتیی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە (سی پی تی - CPT) و مایکل نیوراوتەر بەرپرسی دۆسیەیى تورکیا لە سی پی تی نارد.

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نامەیەکی بۆ (سی پی تی - CPT) نارد و هۆشداریی دا، ئەگەر لە دژی گوشارەکانی دەوڵەتان بۆ مافی ژێردەستەکان نەکەونە خۆ ئەوا ئەو کاتە هیچ بیانووییەک بۆ بوونی ڕێکخراوە ئەوروپاییەکان نامێنێت.

نامەکە بەناوی وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵ نێردراوە، کە پێشتر دوو جاری دیکەش لە مانگەکانى کانوونی دووەم و نیسان دا داوای کۆتایهێنانی گۆشەگیرییان کردبوو.

جگە لە نامەکە، ڕاپۆرتی ئەندامانی ئاشتی نێونەتەوەییش لەسەر دۆخی کوردستان و داواکارییەکان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بۆ (سی پی تی - CPT) نێردرا.

ئادۆلفۆ پیرێز ئەسکیوڤێل خۆیشی زیندانییەکی سیاسیی پێشووترە. نامەیەکی خۆی، کە بۆ ئۆجالان ناردووە بڵاوکردەوە و وتی، نەک تەنیا گۆشەگیری لە ماوەی درێژی زینداندا، بەڵکو سیاسەتی گۆشەگیریی میزاجی و ئارەزوومەندانەش ڕێگەخۆشکەرن بۆ بێ یاسایی جدی.

داوا لە (سی پی تی - CPT) کرا کە سەردانی ئیمرالی بکات

ئەسکیوڤێل لە نامەکەدا ئاماژەی کردووە، بەناوی وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵەوە دەڵێین، پێویستە (سی پی تی -CPT) لە پرسی گۆشەگیرییدا زۆر بە پەلەتر هەڵسوکەوت بکات. ئاماژەى بەوەشکردووە، یەکێک لە چاوەڕووانییەکان، کە لێیان دەکرێت ئەوەیە (سی پی تی - CPT) سەردانی ئیمرالی بکات. بە سەردان و ڕێککەوتن (سی پی تی CPT) دەتوانێت کۆتایی بەو دۆخە بێ یاساییە و ناحقوقییە بهێنێت.

چاوپێکەوتنی ئۆجالان لە سایەی بەرخۆدانی مانگرتن وەدیهات

ئەسکیوڤێل ئەوەشی وت، کاتێک (سی پی تی – CPT) دوای ئەو هەڵوێستە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی مانگەکانی ئەمدواییە دەبێت دەست بە جموجوڵ بکات، چونکە دەتوانێت کاریگەریی ئەو سیستمە نەهێڵێت کە مافە بنەڕەتییەکانی کورد و هەموو کۆمەڵگە نابینێت.

لە نامەکەدا باس لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئۆجالان کراوە و تیایدا نووسراوە، چاوپێکەوتنەکە لە سایەی بەرخۆدانی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن و هەزاران زیندانی و بە پشتگیریی بەهێزی ڕای گشتی بۆ ئەو بەرخۆدانە هاتووەتە ئەنجام.

"هۆکاری بوون و مانەوەی خۆتان لە دەست دەدەن"

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەوروپا، ئەمریکا و سەرتاسەری جیهان دا زۆرێک ڕێکخراو بەناوی پاراستنی مافی مرۆڤەوە کاردەکەن. وتیشی: "لە ئەوروپا و ئەمریکا و شوێنەکانی دیکەی جیهان، ئەو ڕێکخراوانەی کە دەبێت مافی مرۆڤ بپارێزن، ئەگەر بە جدی نەکەونە هەوڵدان بۆ دابینکردنی مافی ئەوانەی کە لەژێر توندوتیژی دەوڵەت دا ئازار دەکێشن، هۆکاری بوون و مانەوەیان لەدەست دەدەن".

لە کۆتایی نامەشدا ئاماژە بەوە کراوە، بە کۆتایهێنانی سیاسەتی گۆشەگیری، بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا، کە ڕێز لە مافەکانی خەڵک و گەلان بگرێت دەبێتە هەنگاوێکی دەستپێک.

...

......

 

ر.م