کارلسۆن: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

ئاندرس کارلسۆن نووسەری ڕۆژنامەی پڕۆلیتاریان وتی،"هیچ هۆکارێک نییە کە پەکەکە لەناو لیستی تیرۆردا بێت. یەکێتی ئەوروپا پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.

ئاندرس کارلسۆن نووسەری ڕۆژنامەی پڕۆلیتاریان ڕایگەیاند، دادگای سوید رایگەیاندبوو کە پەیوەندی پەکەکە بە کەشتنی پاڵمەوە نییە و پیویستە سوید داوای لێبۆردن لە کورد بکات و یەکێتی ئەوروپا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.

کارلسۆن کە لە سەرەتای حەفتاکانەوە ئیدیتۆری رۆژنامەی پڕۆلیتاریانە و لە نێوان ساڵەکانی ٩٩ و ٢٠١٤ دا لە سەرۆکایەتی (کەی پی – ئێم ئێڵ) پارتی کۆمونیست – مارکسیست و لێنینیست (شۆڕشگێر) دا جێی خۆی گرتووە.

کارلسۆن دەلێت کاتێک پاڵمە کوژرا ئەو لەدژی بانگەشەی بەڕێوەبەری پۆلیس هانس هۆلمەر وەستاوەتەوە کە رایگەیاندبوو پاڵمە لە لایەن پەکەکەوە کوژراوە و ڕۆژنامەکەی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە پاڵمە لە لایەن راستگرەکانی لەناو پۆلیسەوە کوژراوە.

نووسەرەکە باسی ئەوەش دەکات کە ئەگەری هەیە پۆلیسەکانی ئەفریقای باشوور و پۆلیسی سویدیش لەناو ئەو راستگر و نەژادپەرستەکانەوە هاوکاریان کردبێت و پاڵمەیان کوشتبێت. بە مسۆگەری پێویستە لێکۆلینەوە لەبارەی ئەوەوە بکرێت و لێپرسینەوە بکرێت. ئێمە دەزانین کە ڕۆژنامەنووسان ئەو هەواڵانە بە جددی وەردەگرن و تا ئێستاش لێکۆلینەوە دەکەن. نووسەرەکانمان وەک ئۆلێ مینیل یەکێک لەو کەسانەیە کە تا ئیستاش لێکۆلینەوە لەسەر شوێنپێی ئەفریقای باشوور دەکات.

دادوەری دۆزەکە ١٠ی حوزەیران بە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی وتی کە پاڵمە لە لایەن ستیگ ئێنگسترومەوە کوژراوە، لەوبارەیەوە کارلسۆن وتی، بۆئەوەی دۆسیەی کوشتنی پاڵمە دابخرێت، ئەنگسترون وەک بکوژ بەناوکراوە. ئەوەش ئۆپەڕاسیۆنێکی ڕەشکردنی نێوان پۆلیس و دادوەرەکانە."

کارلسۆن باسی ئەوەی کرد لە کاتی کوشتنی پاڵمەدا پەکەکە بەئامانجگیراوە و لە سوید وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بەناوکرا و وتی،"لە سەرەتاوە وەک پارچەیەک لە ئۆپەڕاسیۆنی تاریککردن، پرسی پەکەکە وەک پلانێک ئامادە کرابوو و وەک هۆکاریکی سیاسی پەکەکە وەک بەرپرسی کوشتنی پاڵمە لەقەڵەمدرا.

کارلسۆن  وتیشی، "داوای دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر داواکاریەکی عاقڵانەیە. بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت، سوید پەکەکەی وەک بەرپرسی کوشتنی پاڵمە پیشاندا و بەو هۆیەوە پێویستە سوید داوای لێبۆردن بکات کە لە جێگای خۆیدایە. کارلسۆن دەڵێت نەک تەنها پەکەکە بەڵکۆ ئانک و فکۆش وەک رێکخراوی تیرۆریستی لەقەڵەمدران، سوید خۆی لیستی تیرۆری نییە، لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا هەیە و سویدیش ئەو رێکخستنانەی ناو لیستی تیرۆری ئەوروپا وەک لیستی تیرۆر دەبینێت.

کارلسۆن لە کۆتاییدا دەڵێت، "هیچ هۆکارێک نییە کە پەکەکە لەناو لیستی تیرۆردا بمێنێتەوە. یەکێتی ئەوروپا پیویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت."

ف.ق