کۆمەڵەی خێرخوازی ئاکەپە سووتێنرا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە ئەوان دوکانێک، کارگەیەکی کەلوپەلی پلاستیکی و کۆگایەکی کەرەستە و کۆمەڵەی خێرخوازی ئاکەپەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە ئەوان دوکانێک، کارگەیەکی کەلوپەلی پلاستیکی و کۆگایەکی کەرەستە و کۆمەڵەی خێرخوازی ئاکەپەیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە ئەستەنبوڵ کۆمەڵەیەکی خێرخوازی بە ناوی هاوکاریکردن کە لەدژی گەلی کورد پلانی قڕکردن بەڕێوەدەبات سووتێنراوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"١٢ی ئاب لە ئایڤاجیکی چەنەکاڵە دوکانێکی فاشیستە تورکەکان سووتێنراوە.
١٣ی ئاب لە ناوچەی پیشەسازی ئەنتاڵیا کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی پلاستیکی سووتێنراوە.
١٣ی ئاب لە ئەنقەرە کۆگایەکی کەرەستەی سەر بە تورکە فاشیستەکان سووتێنراوە.
هەمان ڕۆژ واتە ١٣ی ئاب لە ئەستەنبوڵ ناوەندێکی بەناو خێرخوازی بە ناوی کەلتورک و هاوکاری کە پارەی کۆدەکردەوە سووتێنراوە."
ف.ق