کەجەدە و دەبەپە لەگەڵ جەماوەر کۆدەبنەوە
بڕیارە کەجەدە و دەبەپە لە ٨ شاری باکوری کوردستان و تورکیا لەگەڵ جەماوەر کۆببنەوە. لە پەیامێکی هاوبەشیشدا رایانگەیاند، "هەموومان بە یەکەوە هێڵی خۆڕاگری گشتی بە رێکخستن دەکەین".
بڕیارە کەجەدە و دەبەپە لە ٨ شاری باکوری کوردستان و تورکیا لەگەڵ جەماوەر کۆببنەوە. لە پەیامێکی هاوبەشیشدا رایانگەیاند، "هەموومان بە یەکەوە هێڵی خۆڕاگری گشتی بە رێکخستن دەکەین".
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-کەجەدە و پارتی هەرێمە دیمۆکراتەکان-دەبەپە بڕیارە لە ٨ شاری باکوری کوردستان و تورکیا لەگەڵ جەماوەر کۆببنەوە. هاوکات هەدەپەش بە مەبەستی وەرگرتنی پشتیوانی بۆ 'بەرنامەی تێکۆشانی دیمۆکراتیک' شان بە شانی کەجەدە و دەبەپە کە بەرنامەیەکی ١٣ رۆژیان ئامادە کردووە، لەگەڵ گەل کۆدەبێتەوە.
لە لێدوانێکیشدا بەنامەی کار و خەباتی چاوپێکەوتنەکان لەو ٨ شارە کە لە ١٥ بۆ ٢٧ی ئاب بەردەوام دەبێت، ئاشکرا کراوە کە بەم شێوەیە یە:
شوێن و بەروار
بەرنامەی چاوپێکەوتنەکانی بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە و سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە بەم شێوەیە یە:
دەرسم: ١٥-١٦ی ئاب
مێردین: ١٧:١٨ی ئاب
شرنەخ: ٢٠-٢١ی ئاب
جۆلەمێرگ: ٢٢-٢٣-٢٤ی ئاب
وان: ٢٥:٢٦:٢٧ی ئاب
بەرنامەی کار و چاوپێکەوتنەکانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپەش بەم شێوەیەیە:
ئەستەنبول: ١٥-١٦-١٧-١٨ و ١٩ی ئاب
ئیزمیر:٢٠-٢١ی ئاب
مێردین ٢٥-٢٦ی ئاب
ز.ش