یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دوو ناوچەی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا

یەکێنەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ئەسەنیورت و سیلیڤری چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لە ٣٠ی کانونی دووەمدا چالاکیان ئەنجامدا.

'کارگە و ئۆتۆمبێل سوتێنران'

یەکینەکان ڕایانگەیاند، ئەندامەکانیان لە ٣٠ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ لەدژی باڵەخانەیەکی ٤ قاتی کارگەیەکی جلوبەرگ چالاکیان ئەنجامداوە. کارگەی کۆڵانی ٢٣٠ی گەڕەکی ئاکشەمسەدین سوتێنراوە و بە تەواوەتی لەناوچووە.

هەروەها لە ٣٠ی کانونی دووەمدا لە ئۆرتاکۆی سیتی لە ناوظەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ ئەندامەکانی یەکینەکە لەدژی کارگەیەکی ئامێری بیناسازی و دروستکردنی کێبڵ چالاکیان ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێڵەکانی دەوروبەری کارگەکەیان سوتاندووە.

یەکێنەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی ڕایگەیاند، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

ف.ق