یەکینەکانی تۆڵەی شەهید فەڕاشین لە ٧ شار چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید فەڕاشین، لە ئامەد و ئەستەنبوڵ و بە گشتی لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید فەڕاشین، لە ئامەد و ئەستەنبوڵ و بە گشتی لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵە شەهید فەڕاشین رایگەیاند، ئەندامەکانیان لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، تەکرداغ، بالیکەسیر، کۆنیا، ئامەد و سێرت چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکان لەبارەی چالاکیەکە ئاماژەی بەوەکرد، "چالاکیەکانمان لەدژی چەتەکانی هاوکاری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بێوەستان بەردەوامە. هەتاوەکو رێبەر ئاپۆ بە فیزیکی ئازاد نەکرێت، تێکۆشانمان بە ڕوحی بەرخۆدان بێوەستان بەردەوام دەبێت.
چالاکیەکانمان بەم شێوەیەیە
ئەستەنبوڵ
لە ٢٢ی کانونی یەکەم لە زۆر ناوچەی ئەستەنبوڵ ٢٤ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
لە ٢٤ی کانونی یەکەم لە ناوچەی توزلای ئەستەنبوڵ، کارگای کەسێکی سەر بە ئاکەپە سووتێنرا.
ئیزمیر
لە ٢٣ی کانونی یەکەم لە بوجایای ئیزمیر کارگەیەک و لە کاراباغلاری ئیزمیر پێشانگایەکی قەنەفە سووتێنران.
تەکرداغ
لە ٢٣ی کانونی یەکەم لە گەڕەکەکانی ناوەندی تەکرداغ ٨ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
بالیکەسیر
لە ٢٤ی کانونی یەکەم لە ئەدرەمیتی بالیکەسیر کارگەیەک سووتێنرا.
لە ٢٥ی کانونی یەکەم لە بورهانیەی بالیکەسیر ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
کۆنیا
لە ٢٢ی کانونی یەکەم لە چەلتیکای کۆنیا ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
ئامەد
لە ٢٤ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی سەلاحەدینی فارقینی ئامەد تایەی ئۆتۆمبێڵی چاوشێکی پسپۆر تەقێنرا و تێکشکێنرا.
سێرت
لە ٢٣ی کانونی یەکەم لە گەڕەکەکانی ناوەندی سێرت، لەدژی گۆشەگیری لەسەر دیوارەکان دروشم نووسران.
ف.ق