١٣ زیندانی لە زیندانی تەکیرداغ لە دژی پێشێلکارییەکان لە مانگرتندان

١٣ زیندانی لە زیندانی تەکیرداغ بۆ کۆتایهێنان بە گوشار و ئەشکەنجەکان، مانیان لە خواردن گرتووە.

لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە تەکیرداغ ٣ زیندانی دیکە بەشداری مانگرتن لە خواردنیان کرد و بەوەش ژمارەی زیندانییە مانگرتووەکان گەیشتە ١٣ زیندانیی مانگرتوو.

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ وەدات ئەرکمن کە لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە تەکیرداغ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. دوای گیان لە دەستدانی ئەرکمەن، پاسەوانەکان هێرشیان کردە سەر زیندانیی یاسین ئەمەچ. لە دوای ئەوە ٥ زیندانی لە هەمان زینداندا لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەم دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

دوای محەمەد سولەیمان ئوجاکان، تۆرهان ئیلباش، حوسێن کاراداش، حەبیب گولەر و ئەحمەد عارف یۆلەر، لە ١ی شوبات دا هەر یەک لە شەهابەدین ئۆگوت، ئەلیاس یۆرگون و ئەحمەد ئاڵتای بە هۆکاری ئەوەى هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبوو بەشدارییان لە چالاکیی مانگرتنەکەدا کرد.

ڕۆژی ١٦ی شوباتیش ئەحمەد عوسمان، قوتبەدین ئۆنور و یونس کۆناک بەشداری مانگرتن بوون.

ئەو ١٣ زیندانییە مانگرتووە دەیانەوێت کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، کرداری میزاجیانە و نایاسایی و هەڵکوتانە سەر قاوشەکانیان و دوورخستنەوە کۆتایی پێ بێت.

ژ.ت