١٤ ڕێکخراوی پیشەیی بڵاوکراوەیان بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن بڵاوکردەوە

١٤ ڕێکخراوی پیشەیی بەبۆنەی ١٠ کانوونی دووەم ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە کارمەندەکانەوە، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "نابێت ڕاگەیاندنی ئازاد سانسۆر بکرێت".

١٤ ڕێکخراوی پیشەیی بەبۆنەی ١٠ کانوونی دووەم ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی کارمەندەوە لە یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی ئەنقەرە کۆبوونەوە و بە درووشمی "بە پشتیوانی پێشوازی لە ١٠ ی کانوونی دووەم دەکەین" دەقێکی هاوبەشیان خوێندەوە. چەندین ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ڕێکخراوەکان بەشداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە، بەپێی دەستوور نابێت ڕاگەیاندنی ئازاد سنووردار بکرێت، وە تیشکخرایە سەر گرتن و سانسۆر و قەدەغە و ڕێگرییەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داواکرا هەلومەرجی گونجاوی کاری ڕۆژنامەنووسی مسۆگەربکرێت و کۆتایی بە فشار بهێنرێت. هەروەها داواکرا بیمەی کارمەندان مسۆگەربکرێت، هانی کارکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن بدرێت و دوورخستنەوەیان لە کار لەکاتی دووگیانی و حاڵەتەکانی تردا بوەستێنرێت.  

هەروەها دووپاتکرایەوە کە نامەی پشتیوانی بۆ ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو دەنووسن.