٢٧٦ رۆژە گیراوانی سیاسی لە مانگرتن بەردەوامن

گیراوانی سیاسیی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجەلان، ٢٧٦ ڕۆژە لە زیندنەکانی دەوڵەتی تورکدا لە مانگرتن بەردەوامن، لە مەخمووریش لە ڕۆژی ٢٥٥ مین دایە و لە ئەوروپاش ٢٣٨ ڕۆژە درێژە بە چالاکییەکە دەدرێت.

گیراوانی دۆزی پەکەکە (پاژک)، لە ٢٧-١١-٢٠٢٠ لە بەرامبەر گۆشەگیریی و زیندانییکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٢ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیی ئیمراڵیدایە لە تورکیا و لە دژی پێشلکردنی مافەکانی زیندانیانی سیاسیی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوازی ئاڵوگۆری گرووپ، لە زیندانەکان کرد، ئیستا گرووپی ٥٠ هەمین چالاکیی لە گرووپی پێش خۆی وەرگرتووە و لە ڕۆژی ٢٧٦ میندا بێ ڕاوەستان دەستی بە چالاکیی کردوە، بە ورەیەکی بەرزەوە درێژە بە چالاکییەکەی دەدات.

هەروەها، هەمان چالاکیی، بە پێشنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار لە مەخموور(کەمپی شەهید ڕۆستەم جودیی) لە ١٨ مانگی ١٢ ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکردوە، لە ناوەندی بەرێوبەرایەتیی کاروباری ماڵباتی شەهیدان لە ڕۆژی ٢٥٥میندا چالاکییەکە درێژەی هەیە.

لەلایەکى دیکەوە، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا، ناوەندی فەرهەنگی کوردیی،  بۆ ئازادیی ڕێىەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە کەمپی (لاڤیرۆ)  دەستیان بە چالاکیی کردبوو، ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٢٣٨ مین بێ ڕاوەستان چالاکییەکانی خۆی درێژە پێدەدات.

ف.ق